پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

پەیامی پیرۆزبایی سازمانی خەبات بە بۆنەی ڕۆژی ئاڵای کوردستان

پەیامی پیرۆزبایی سازمانی خەبات بە بۆنەی ڕۆژی ئاڵای کوردستان

سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران بە بۆنەی 26 سەرماوەز رۆژی هەڵکردنی ئاڵای کوردستان، گەرمترین پیرۆزبایی بە هاونیشتمانیان کوردستان و تێکڕای تێکۆشەران و خەباتکارانی جوڵانەوەی مافخوازانەی گەلی کورد لە کوردستانی ئێران و هۆگرانی ڕێگەی ئازادی لە ئێران پێشکەش دەکا.
لە کاتێکدا یادی هەڵکردنی ئالای کوردستان بەرز ڕادەگرین کە زیاتر لە ڕابردوو پێویستە جوڵانەوەی مافخوازانە کوردستان و مقاومەت و خەباتی سەرانسەری لە ئێران تۆکمەترو یەکدەنگتر بێ‌ بۆ بەربەرەکانی ڕژیمی دیکتاتۆری ئاخوندی و کۆتایی هێنان بەو دەسەڵاتە مرۆف کوژە و هەمووان پێکەوە بەرپەرچی سیاسەتی شومی ئاخوندە جینایەتکارەکان مەبەستە گڵاوەکانیان ببینەوە.
لە گەڵ دڵنیا بوون بە سەرکەوتنی خەباتی مافخوزازنەو ئازادیخوزازنەی گەلی کوردو گەلانی ئێران و ڕوخانی دەسەڵاتی دیکتاتۆرو دواکەوتوی ئاخوندی لە ئێران و پیرۆزبایی دووبارەمان بە بۆنەی ڕۆژی هەڵکردنی ئاڵای کوردستان لە شاری مەهاباد.
سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران
کومیتەی ناوەندی
25 ی سەرماوەزی 1400 کۆچی خۆری


2 ساڵ و 11 مانگ و 4 ڕۆژ و 14 کاتژمێر و 54 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

پەیامی پیرۆزبایی سازمانی خەبات بە بۆنەی ڕۆژی ئاڵای کوردستان

پەیامی پیرۆزبایی سازمانی خەبات بە بۆنەی ڕۆژی ئاڵای کوردستان



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن