شه‌ممه‌ 

3 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

‎پێشێلکردنی مافی مرۆڤ لە ئێران لە کۆبوونەوەی گشتی نەتەوە یەکگرتوەکان پەسەند کرا

‎پێشێلکردنی مافی مرۆڤ لە ئێران لە کۆبوونەوەی گشتی نەتەوە یەکگرتوەکان پەسەند کرا

‎خەباتمێدیا: ڕۆژی هەینی ڕێکەوتی ۲۶ی سەرماوەزی ۱۴۰۰ شەست و هەشتەمین بڕیارنامەی وڵاتەیەکگرتووەکان لە مەحکووم کردنی, پێشێلکردنی بناغەیی و سیستماتیکی مافی مرۆڤ بەدەستی ڕژیمی ئاخوندی ئێران لە کۆبوونەوەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان پەسەند کرا.
‎ئەم بڕیارنامە ئاماژە بە مەترسی زۆربوونی حوکمی سێدارە, بەکارهێنانی بەربەڵاو و سیستماتیکی زیندانیکردن و دەسبەسەرکردنی هەڕەمەکیانە , بەرگری لە بەدەست گەیشتن و بەکارهێنانی کەلووپەلی پزیشکی و دەرمانی لە بەندینخانەکان, هەڵسووکەوتی دڕندانە و نامرۆڤانە دژ بە
‎خۆپیشاندران و زەوتکردنی مافەکانینان و ئازار و ئەزیەت و تۆقاندن و ڕفاندن و کەیسی کوشتن و مردنی گوماناوی لەناو زیندانەکان و درکاندنی زۆرەملێ دەکات و ڕادەگەنن کە پشیلکردنی ماف و ئازادیەکانی خەڵک لە ئێران جێگەی نیگەرانیە.

‎هەروەها بڕیارەکە پێداگری لەسەر گرنگی لێکۆڵینەوەی باوەڕپێکراو و سەربەخۆ و بێلایەنەکان دەکاتەوە لە
‎وەڵام دانەوە بە تەواوی خاڵەکانی پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ، لەوانە
‎بێ سەروشوێنکردن و نەمانی زۆرەملێ, سێدارەدانی نایاسایی و لەنێو بردنی مەدارک و بەڵگەی پەیوەندار بەم بێ قانونیانە و داوای کۆتایی پێهێنانی خێرا بۆ ئەو پێشێلکاریانە" دەکات.


2 ساڵ و 11 مانگ و 5 ڕۆژ و 4 کاتژمێر و 14 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

‎پێشێلکردنی مافی مرۆڤ لە ئێران لە کۆبوونەوەی گشتی نەتەوە یەکگرتوەکان پەسەند کرا

‎پێشێلکردنی مافی مرۆڤ لە ئێران لە کۆبوونەوەی گشتی نەتەوە یەکگرتوەکان پەسەند کرا



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن