خەبات مێدیا: ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ۲۸ی سەرماوەزی ۱۴۰۰ کۆچی خۆری، حەیدەر قوربانی زیندانی سیاسی کورد لە زیندانی ناوەندی شاری سنە، لە سێدارە درا.
حەیدەر قوربانی، خەڵکی شاری کامیاران و لە ڕەزبەڕی ساڵی ۱۳۹µ بە تۆمەتی بغی (خەباتی چەکداری دژ بە دەسەڵات) لەگەڵ دوو کەسی دیکە دەستبەسەر کراوە و سزای سێدارەی بەسەردا سەپاوە.
ڕژیمی ئاخوندی ئێران زۆر ڕەزیلانەو بەشێوەیەکی یەک لایەنانە حوکمی ئەو زیندانیەی جێبەجێ کرد.
نوێنەری حەیدەر قوربانی چەندین جار پێداگری لەسەر ئەوە کردووە کە هیچ بەڵگەیەکی متمانەدار لەسەر تۆمەتی بغی لەسەر حەیدەر قوربانی نەبووەو دەسەڵات بەشێوەی شاراوە حوکمەکەی جیبەجێ کردووە.