هه‌ینی 

8 پووشپه‌ڕ 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

کوژرانی 24 ژن لەکوردستان لەماوەی یەک ساڵدا

کوژرانی 24 ژن لەکوردستان لەماوەی یەک ساڵدا

خەباتمێدیا: لە ماوەی یەک ساڵی رابردوودا لانیکەم ٢٤ ژنی کورد بە دەستی کەسانی نزیکی خۆیان کوژراون کە زۆربەی ئەو حاڵەتانە لە پارێزگای ئورمیە تۆمار کراوە.

خەباتمێدیا: لە ماوەی یەک ساڵی رابردوودا لانیکەم ٢٤ ژنی کورد بە دەستی کەسانی نزیکی خۆیان کوژراون کە زۆربەی ئەو حاڵەتانە لە پارێزگای ئورمیە تۆمار کراوە.
بەپێی راپۆرتی هەواڵدەری هەنگاو: لە مانگی مارسی ساڵی ٢٠ ١٨ وە تا مارسی ساڵی ٢٠ ١9، لانیکەم ٢٤ ژن و کچی کورد بە دەستی کەسانی نزیکی خۆیان کوژراون.
بە پێی ئەو راپۆرتە، ١٦ حاڵەت (٦٦٠ª) بە هۆی کێشەی بنەماڵەییەوە بووە و ٤ حاڵەت (١٧٠ª) ی ئەو قەتلانە لە ژێر ناوی ناموس رووی داوە.

جیاکردنەوە بە پێی پارێزگا
زۆرترین کوشتنەکان لە پارێزگای ئورمیە تۆمار کراوە بە شێوەیەک لە ماوەی یەک ساڵی رابردوودا ١٠  حاڵەتی کوشتنی ژنان لەو پارێزگایە تۆمار کراوە. لە پارێزگای سنە ٨ حاڵەت، لە پارێزگای کرماشان ٤ حاڵەت و لە ئیلام ٢ حاڵەتی کوشتنی ژنان رووی داوە.

بکوژەکان کێبوون؟
زۆربەی ئەو ژنانەی کە کوژراون بە دەستی هاوژینەکانیان بووە کە ٧ حاڵەتە، ٤ ژن بە دەستی باوک و ٣ ژن بە دەستی کوڕ و ٣ ژنیش بە دەستی زاواکانیان کوژراون. هەروەها سێ ژنیش لەلایەن کەسانی نەناسراوەوە کوژراون.

شێوەی کوژران
لە کۆی ئەو ژنانەی کە لە ماوەی ساڵی رابردوودا کوژراون، ١٣ کەس بە چەک، ٤ کەس بە چەقۆ، ٤ کەس لە ڕێگای هەڵواسین و کەسێکیش لە ڕیگەی لێدانی کەرەستەی قورس کوژراوە. چۆنیەتی کوژرانی دوو لەو ژنانە ناروونە.
کەم تەمەنترین کچێک کە ساڵی رابردوو کوژراوە ١٠  ساڵان بووە و بەتەمەنترینیان ٥٧ ساڵان بووە.


5 ساڵ و 3 مانگ و 21 ڕۆژ و 18 کاتژمێر و 54 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

کوژرانی 24 ژن لەکوردستان لەماوەی یەک ساڵدا

کوژرانی 24 ژن لەکوردستان لەماوەی یەک ساڵدا



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن