سەرلە بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە 28 ی سەرماوەز بە داخەوە زیندانی سیاسی کورد کاک حەیدەر قوربانی تەنیا بە تاوانی کورد بوون و بە هۆی خۆڕاگری لە بەرانبەر دەسەڵاتی دیکتاتۆری ئاخوندی، لە زیندانی شاری سنە ئیعدام کراو گیانی بەرزی تێکەڵ بە کاروانی شەهیدانی سوور خەڵاتی ڕیگەی ئازادی و رزگاری بوو.
بە ناوی خۆم و هاوباوەڕانم لە سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران بە بۆنەی شەهید کردنی کاک حەیدەر قوربانی، سەرەخۆشی بە خانەوادەو دۆستان و خەڵکی قارەمانی شاری کامیاران و تێکڕای جەماوەری کورد لە کوردستانی ئێران ڕادەگەیێنم و ئەو کردەوە قێزەوەون و دڕندانەی دەسەڵاتی ئاخوندی مەحکوم دەکەم. دڵنیام خوێنی شەهیدان بە فیڕۆ ناڕەواو بە فیداکاری و تێکۆشانی خەباتکارانی ڕێگەی ئازادی و ڕاپەڕینی تێکڕایی لە ئێران و کوردستان دەسەڵاتی ملهوڕو جینایەتکاری ئاخوندی لە گۆڕ دەنرێ.
سازمانی خەبات کوردستانی ئێران
سکرتێری گشتی
بابەشێخ حوسەینی
28 ی سەرماوەزی 1400 کۆچی خۆری
19ی دیسامبری