خەبات مێدیا: مامۆستایەکی ئایینی کورد بەهۆی بەشداری و قسەکردن لە ڕێوڕەسمی ئەسپەردەکردنی حەیدەر قوربانی، لەلایەن هێزە سەرکوتگەرەکانی ڕژیم، گیرا.
ڕۆژی یەک شەممە ڕێکەوتی ۲ی بەفرانباری ۱۴۰۰ ک.خ، مامۆستا مەلا محەممەد میرزا ڕەحمانی خەڵکی گوندی لون ساداتی سەر بە شاری کامیاران، بەهۆی بەشداری کردن لە ڕێوڕەسمی ئەسپەردەکردنی حەیدەر قوربانی, لەلایەن هێزە ئەمنیە سەرکوتگەرەکانی ڕژیمی ئاخوندی، دەستبەسەر کرا. مامۆستا مەلا محەممەد، لەو ڕێوڕەسمەدا بە دەربڕینی هەستی کوردایەتی خۆی و باسکردن لەسەر هەلوومەرجی نالەباری کوردستان و دۆخی خراپی شارۆمەندانی کورد، باری سیاسی ناوچەکەو هەروەها پشتگیری لە زیندانیانی سیاسی و مەحکووم کردنی لەسێدارەدانی ناڕەوای حەیدەر قوربانی، ناڕەزایەتی خۆی لەو دەسەڵاتە دەربڕی.