خەبات مێدیا: بارێکی قاچاغی چەک و چۆڵی ڕژیمی ئاخوندی کە بەرەو یەمەن دەچوو، لەلایەن ئامریکاوە دەستی بەسەردا گیرا.
فەرماندەیی ناوەندی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئامریکا(سێنتکام) لە تویتێکدا نوسی: هێزە دەریاییەکانی ئامریکا لە ناوچەکەدا لەژێر پاڵپشتی سێنتکام دەستیان بەسەر کەشتیەکی ماسیگر کە بارێکی نایاسایی پێکهاتوو لە ۱۴۰۰ چەکی جۆری کڵاش و زیاتر لە ۲۲۶ هەزار فیشەک بوو، دەست بەسەرداگرت.
بەپێی بەدواداچوونەکان دەرکەوتووە کە ئەو کەشتییە بەبێ بوونی پەرچەمی ئێران و لە هەوڵی گواستنەوەی چەک بۆ میلیشیا حوسیەکانی یەمەن بووە.