پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

زارا موحەممەدی حوکمی پێنج ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپا

زارا موحەممەدی حوکمی پێنج ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپا

خەبات مێدیا: زارا موحەممەدی، مامۆستای وانەی کوردی، و بەرپرس و یەکێک لە دامەزرێنەرانی ناوەندی کولتوری کۆمەڵایەتی نۆژین، حوکمی پێنج ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپا.
ناوەندی کولتوری کۆمەڵایەتی نۆژین، لە پۆستێکی ئینستاگرامیدا ڕایگەیاندووە کە هەموو هەوڵ و تێکۆشانەکانیان بۆ هەڵوەشاندنەوەی حوکمی پێنج ساڵ بەندکرانی زارا موحەممەدی بەرپرس و یەکێک لە دامەزرێنەرانی ئەم ئەنجومەنە، ئاکامی نەبووە.
حوسەینی، بەڕێوەبەری گشتی بەناو دادوەری پارێزگای سنە، داوای ئەم ئەنجومەنەی ڕەد کردۆتەوەو، وتوویەتی کە دەبێت زارا موحەممەدی بۆ تێپەڕکردنی پێنج ساڵ بەندی، خۆی ڕادەست بکات.
زارا بە پێی بڕیاری دادوەری ڕژیم لە شاری سنە بە تاوانی پێکهێنانی گرووپ لە دژی ئەمنییەتی وڵات" سزای پێنج ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپاوە.
زارا موحەممەدی تەمەن ٣٠  ساڵ و خەڵکی بان لەیلاخی سنەیە، لە ئێستادا مامۆستای زمانی کوردیە و بە شێوەی خۆبەخش لە شار و گوندەکانی کوردستان، وانەی زمانی کوردی دەڵێتەوە.
ئەنجومەنی نۆژین لە شارەکانی سنە، کامیاران، دێگوڵان، سەقز و بانە بە شێوەی خۆبەخش چالاکی مەدەنی هەیە.


2 ساڵ و 10 مانگ و 18 ڕۆژ و 20 کاتژمێر و 21 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

زارا موحەممەدی حوکمی پێنج ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپا

زارا موحەممەدی حوکمی پێنج ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپا



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن