ماردین زاهدی
لەم ڕۆژانەی ڕابردوو دا باسی زارا موحەممەدی زۆر سەرەنج ڕاکێش و بەرچاوە و هەموو کەسانی نیشتمان پەروەر لەسەری بەدەنگ هاتوون و تۆڕەکۆمەلایەتیەکان پڕ بووە لە دەنگی پاڵپشتی بۆ زارای نیشتمان.
زارا محمدی مامۆستای خۆبەخشی زمانی کوردی و بهرپرسی ئهنجومهنی فهرههنگی رێکخراوی “نۆژین” که پێشتر بهتۆمهتی پێکهێنانی گروپێک دژ به ئهمنیهتی ڕژیم و ووتنهوهی وانهی کوردی به منداڵانی کورد و هاوزمانهکانی لهلایهن ئیتلاعاتی ڕژیمهوه دهستبهسهر کراو له لقی یهکی دادگایی سنه حوکمی ١٠ ساڵ زیندانی بهسهردا سهپا و پاشانیش دوای پێداچوونهوه بهو حوکمه ناڕهوایه ماوهی زیندانیهکهی گۆڕا به ٥ ساڵ.
زیندانی کردنی زارا محمدی به تۆمهتی وتنهوهی زمانی دایکی به منداڵانی کورد، ئەوپەڕی ترسنۆکی و بێ بایەخی دوژمنێکە کە لە هەموو چتێکی نەتەوەی چەوساوەی کورد دەترسێ.
دەسەڵات زۆر بە جوانی دەزانێ لەناوبردنی کلتور و شوناسی نەتەوەی کورد دەتوانی ئەساسی کورد بوون و کوردایەتی لەناو بوات. پێشتریش و لە سەردەمی پاشایەتی و حکومەتی پههلهوی ڕەوتی لەناو بردنی کلتوری نەتەوەی کورد هەر بوو و تەنانەت قسە کردن بە زمانی کوردی لە شوێنه فەرمیەکان قەدەغە کرابوو. ئیستەش و لە سەردەمی بەدەسەڵات گەیشتنی ڕژیمی خومەینی ئەم کردەوە قێزەونە هەر بەردەوامەو هەوڵی سڕینەوەی زۆر دراوە. سەردەمی ڕەزا شا یەکێک لەو خاڵانەی کە زۆر بەرچاو بوو, دامەزراندنی یەکەم ڕادیۆ بە زمانی فارسی لە تاران, دووهەم ڕادیۆ بە زمانی تورکی لە تەورێز و سێهەم ڕادیۆ بە زمانی کوردی لە مەهاباد کە لەو سەردەمە کانگای شۆڕش بوو دامەزرا کە ئیستە لایەنگەرانی پاشایەتی وەکوو خاڵێکی ئەرێنی ناوی دەبەن. بەڵام ڕاستی ئەوە بوو کە حکومەتی فاشیستی ڕەزا شا بە بۆنەی هێرشی کلتوری ئەو کارانەی کرد و هەوڵی سڕینەوەی زمانەکانی بە تێکەڵ کردنیان لە گەڵ زمانی کوردی داو بهم شێوه کۆمەڵێک ووشه و دهستهواژهی زمانهکانی تری لهڕێگهی ئهو ڕادیۆیهوه تێکهڵ به زمانی کوردی کرد.
شایانی باسە ناوەندی پارێزگاکان بە گشتی بەبۆنەی زۆر بوونی جەمعیەت و تێکەڵ بوونی خهڵک لهگهڵ یهکدا چەندین جۆرە بنە زاراوه, زاراوە و زمان, تا ڕادەیکی زۆرتر دەکەونه بەر هێرشی کلتوری و لەسەریان کار دەکرێ.
وەکوو شارەزایی و بوون لە شاری سنە ئەو هەڵمەتەم بە جوانی هەست پێ کردووە و کاریگهری لهسهرم داناوه ودەزانم تا ڕادەیکی زۆر زاراوەی سۆرانی لە سنە تێکەڵ بە زمانی فارسی کراوە. ئەمە لە حاڵێکدایە کە زمانی فارسی خۆی لە ناوەندی ووڵات لە لایەن چینی فەرهەنگی بەرەو ئینگلیسی و لە لایەن چینی مەزهەبی بەرەو عەرەبی ئەڕوات و دەسەڵاتیش خۆی پشتگیری لە بەرەرو عەرەبی ڕۆیشتنی دەکات.
هەر وەک دەزانن منداڵی کورد لە ئێران دەستپێکی ژیانی بە نەهێشتنی ناو نیانی کوردی لە ناسنامەکانیان و دەرس خوێندنیان لە قوتابخانە بە زمانی فارسی و تەماشای تلوزیونی فارسی و هتد... زۆرترین هەوڵ بۆ سڕینەوەی زمانەکەی ئەدرێ. بە خۆشیەو لەم ساڵانەی ڕابردوو بە بۆنەی بوونی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان و هەروەها چالاکەوانانی بواری زمان و کلتور لە ناو ڕێکخراوە مەدەنیەکان دا هەوڵێکی زۆریان بۆ زیندوو کردنەوە و پهرهسهندنی زمان و کلتوری کوردی داوە، کە سەرەڕای کێشەو گرفتەکانی ڕژیم تا ڕادەیکی بەرچاو لە کاری خۆیان دا سەرکەوتوو بوون.
ئیستە لە کوردستانی ئێران هێندێک ناوەند و ڕێکخراو هەن کە بە شێوەی خۆبەخش ئەرکی نیشتمانپەروەری خۆیان بەجێگە تێرن کە دەبینین چەن نەمونەیکیان وەک مۆژگان کاووسی و زارا موحەممەدی لە بەندیخانە دەکرێن و هەر وەک زارا ووتی(قوڕ بەسەری ئەو دوژمنەی هیوای بە بەندیخانە بێ) بەو شێوە دەیانەوی پێش بە چالاکیەکانیان بگرن.
بەداخەوە پشتگیری زارا بەو جۆرەی کە لە تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان بوو لە دونیای فیزیکی دا نەبوو، چاوەڕوان دەکریا خەڵکێکی زۆرتری لەگەڵ بێ کە ئەوەش دەگەڕێتەو بۆ ئەوەی کە خەڵک ئەو گرنگیە پێویستە کە بۆ زمان و کلتور ئەبێ دابنن وەک پێویست لە پێش چاو ناگرن و هێشتا بە باشی تێنەگەیشتوون که خەباتی کلتوری دژ بە پیلانەکانی دەسەڵاتی داگیرکەر چ گرنگی و بایەخێکی هەس. خەڵکی کوردستان بە گشتی و شاری سنە بەتایبەت دەبێ هەوڵ بدەن ڕۆژهەڵات خاڵی لە زارا نەبێ و چالاکی کلتوری و تەنانەت پارێزگاری لە زمانی دایکی بگاتە لوتکەی خۆی کە زاراش لە بەندیخانە دڵقورسی زۆرتر بێت و هەروەها دوری زارا نەبێتە هۆی لەبیر کردنی ئەو زەحمەتانەی کە کێشاویە و بە درێژە پێدانی ڕێگاکەی پارێزگاری لە شۆناسی نەتەوەیی خۆمان بکەین. درێژه پێدانی ڕیگایی زاراکان ئهرکێکی نهتهوهیی و نیشتمانیه که دهکهوێته سهر شانی ههرتاکێکی کورد و نیشتمانپهروهر.