خەباتمێدیا: بەپێ ڕاپۆرتیکی هەواڵدێری فەرانسە هەشت ووڵات وەک ئێران, وێنێزوئێلا و سودان بەبۆنەی نەدانەوەی قەرزەکانیان، مافی دەنگدانیان لە ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتوەکان لەدەست داوە.
بەپێ ڕاپۆرتی هەواڵدێریەکان، ئانتونیۆ گۆترش, سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتوەکان لە نامەێکدا ڕۆژی سێ شەممە کە بە دەستی EFP گەیشتوو, وتویە تا ئیستە ۱۱ ووڵات قەرزی دواکەوتوویان هەیە.
بەپێ مەنشووری نەتەوە یەکگرتوکان ئەگەر قەرزی نەدراوی ووڵاتێک لە ماوەی دووساڵدا زۆرتر لە حەقی بیمەی ئەو ووڵاتە بێ, مافی دەنگدانی خۆی لەدەست ئەدات.
هەرەها ئەگەر نەداوەنەی ئەو قەرزە بە هۆکارێک بێ کە لە دەستی ئەو ووڵاتەدا نەبێت و چارەسەری پێ نەکرێ, کۆبوونەوە دەتوانێ مافی دەنگدانی ئەو ووڵاتە بێڵێتەو.
بەپێ وتەی گوترش, هەشت ووڵاتێک کە مافی دەنگدانی خۆیان لەدەست داوا بریتین لە ئێران, سودان, ڤێنێزۆئێلا, ئانیگۆئا و باربۆدا, کونگۆ, گینە و پاپۆئا گینەی نوێ.
ڕژیمی ئێران دەبێ بۆ گەڕانەوەی مافی دەنگدانەکەی خۆی لای کەم ۱۸ ملیۆن دۆلار لە قەرزەکەی بداتەوە. شایانی باسە ئێران ساڵی ڕابردوش مافی دەنگدانی خۆی لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لەدەست دابوو