شه‌ممه‌ 

7 ره‌زبه‌ر 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

پەیامی رێزدار سکرتێری گشتی، کاک بابەشێخ حسێنی، بەبۆنەی کۆچی دوایى مامۆستا مەلا حەسەن

پەیامی رێزدار سکرتێری گشتی، کاک بابەشێخ حسێنی، بەبۆنەی کۆچی دوایى مامۆستا مەلا حەسەن

بە بۆنەی کۆچی دوایی مامۆستای بەرێزو خۆشەویست مامۆستا مەلا حەسەن ئەحمەدی (سارکێ‌)

 

 

بە بۆنەی کۆچی دوایی مامۆستای بەرێزو خۆشەویست مامۆستا مەلا حەسەن ئەحمەدی (سارکێ‌)
مرۆڤی بەنرخ وپایەبەرز تەنیا دەسەڵاتدار و دەوڵەمەندو شارنشین و کاخ نشین نیە، ئەوانە نین کە دەوروبەریان تەژیە لە زەلامی مل ئەستوری نانەخۆری نان دێن دڕ. ئەوانە گەورە نین کە بە ستەم و بێدادی و جینایەت لە بەرانبەر هاونیشتمانیان ناوی زلی قێزەون و رەش بۆ خۆیان پەیدا دەکەن. ئەو کەسانە پیس و پۆخڵ و گەندەکانی کۆمەڵگەی مرۆفایەتین. بە باوەڕی من ئەو مرۆڤانە سەربەرزو گەورەن و بەئارامی و بێ‌ خۆ هەڵمسان وبێ‌ لە خۆدەرچوون خزمەت بە نیشتمان و دانیشتوانی دەکەن.
مامۆستا مەلاحەسەن یەکێک لەو مرۆڤە تێکۆشەرانە بوو کە پێویستە بۆنەوە دوای نەوە یادی بە بەرزی و گەورەیی بکرێتەوە.مامۆستا مەلاحەسەن ئارام و لە سەرخۆبوو، بەڵام لە کاتی خۆیدا و لە بەرانبەر دوژمنی غەدداردا، کێوێک و روبارێک بوو لە ورەو خۆڕاگری. ئەو کوردێکی موسڵمان و تێکۆشەر بوو. لە دەورانی حکومەتی شای گۆڕبەگۆڕدا بە هۆی کاری سیاسی چەندین ساڵ زیندانی دەکرێ‌ ولە ماوەی زیندانی بوونیدا قورس ترین شکەنجەی دەدەن. لە کاتی شکەنجەکردندا هیچ کام لە جەللادەکانی ساواک هێزیان پێ‌ نەدەشکا. ویستبوویان قەپانی لێدەن، واتە هەر دو دەستی ببەستنەوەو بیدەن بە زەویدا بەڵام هێزیان پێ‌ نەشکابوو.
کاتێک هەواڵی کۆچی دوایی ئەو مامۆستا بەڕێزو گەورەو بە هەست و پاک و چاک وکەم وێنەیە، لە ئەخلاقی باش و راستی و پاکی و نیشتمان خۆشەویستیەم بیسن ،تاسام و  غەمبار بووم هەر زوو ئەو رۆژو کاتانەم هاتەوە بیر کە دەچوومە ماڵی بەڕێزیان و هەر کات بە دیداری شاد دەبووم هەستی ئارامی و پشت بەستن بەخۆم تێدا بە هێز دەبوو.
مامۆستا مەلا حەسەن بۆ خۆی جوتیاری دەکردو بە هێزی خۆی و زەحمەتی خانەوادەی و بە باغداری و جوتیاری بژێوی ژیانی دابین دەکردو هیچ خەڵات و بەراتێکی لە خەڵکی گوندی سارکێ‌ سەروو، وەرنەدەگرت.
 مامۆستامەلا حەسەن پشتیوانی مامۆستا سەید جەلال حوسەینی و سازمانی خەبات ی کوردستان بوو وە بە سەرکەوتنی شۆڕشی مافخوازانەی کوردستان دڵخۆش بوو. مامۆستا هەر دژ بە حکومەتی شا بوو بەو شێوەیە حکومەتی بە ئاخوندانی بە بەڵاو غەددارو دیکتاتۆر دەزانی.
بە بۆنەی کۆچی دوایی مامۆستا مەلاحەسەن سارکێ‌ سەرەخۆشی خۆم و سازمانی خەبات  بە خانەوادەو دۆستانی مامۆستا و خەڵکی شاری بانەو دەوروبەری رادەگەێنم.
خوای گەورە نمونەی مامۆستا مەلا حەسەن زیادبکات. هومێدوارم ئاوات وئامانجەکانی کە کۆتایی هاتنی حکومەتی دیکتاتۆریی و ستەمگەرەو هەروەها دابین کردنی ئازادیە بێتە دیی.


5 ساڵ و 6 مانگ و 21 ڕۆژ و 21 کاتژمێر و 17 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

پەیامی رێزدار سکرتێری گشتی، کاک بابەشێخ حسێنی، بەبۆنەی کۆچی دوایى مامۆستا مەلا حەسەن

پەیامی رێزدار سکرتێری گشتی، کاک بابەشێخ حسێنی، بەبۆنەی کۆچی دوایى مامۆستا مەلا حەسەن



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن