خەباتمێدیا: سێ کۆڵبەری کورد بەهۆی توندی بارینی بەفر و کڕیوە لە بەرزاییەکانی سنوری ورمێ گۆمەسار بوون.
بە پێی سەرچاوەی هەواڵەکان،ڕۆژی پێنج شەممه ۲۳ بەفرانبار سێ کۆڵبەری خەڵکی گوندی "باوان" سەر بە شاری ورمێ بە ناوەکانی "بارزان میهەنی", "ئەسعەد سەیدانی فەرد" و "بەهلول سەیدانی فەرد", بەهۆی توندی بارینی بەفر و کڕیوە لە بەرزاییەکانی ناوچەی سنوری "بەنار" گۆمەسار و پاش بچڕانی پەیوەندییان لەگەڵ بنەماڵەیان, گەڕان بۆ دۆزینەوەیان دەستی پێ کرد و هەتا ئیستەش هەواڵێک لە دۆخی ئەو سێ کۆڵبەرە لە بەردەستا نیە.
هەروەها لە ساڵانی پێشتر لە ڕێبەندانی ساڵی ڕابردوو µ کۆڵبەری خەڵکی گوندی کورانی ورمێ بە ناوەکانی "ئەولایی خودایی", "فەرات خودایی", "مەتین ئەسڵانی" ،"بیلن ئەحمەدی" و "یاوەر ئەسڵانی" بەهۆیی هاتنی هەرەس بە سەریان لە بەرزاییەکانی سنوری ورمێ گیانی خۆیان لەدەست داوە و لە سەرماوەزی ساڵی ۱۳۹۸یشدا دو منداڵی کۆڵبەر بە ناوەکانی "فەرهاد"و "ئازاد خۆسرەوی" کە ۱۴ و ۱· ساڵ تەمەنیان بوو لە بەرزاییەکانی "تەتەی" سەر بە ناوچەی هەورامان بەهۆی کیر کردن لە بەفر و کڕێوە گیانی خۆیان لەدەست دا.
کۆڵبەران لە ترسی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە
سەرکوتگەرەکان و سنور پارێزەکانی ڕژیم کە سەرەکیترین هوکاری گیان لەدەستدانیانە ناچارن ڕێگە سەختە شاخاویەکان بگرنەبەر کە زۆر جار بەهۆی بەفر و کڕێوە لە ڕێگە ئەستەمە شاخاویەکان لە وەرزی زستان و هەروەها هاتنی هەرەس بەسەریاندا گیان لەدەست دەدەن و بریندار دەبن