شه‌ممه‌ 

3 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

لەشاری سنە کەسێک بەهۆی ڕووخانی سەربانی نەخۆشخانەیەک فەوتی کرد

لەشاری سنە کەسێک بەهۆی ڕووخانی سەربانی نەخۆشخانەیەک فەوتی کرد

خەبات مێدیا: ڕووخانی بەرهەیوانی هاتنە ژوورەوەی بەشی ئۆرژانسی نەخۆشخانەی بێعسەت لە شاری سنە، بووە هۆی گیان سپاردنی کەسێک.
ڕۆژی دووشەممە ۲·ی بەفرانبار، بەرهەیوانی هاتنە ژوورەوی بەشی ئۆرژانسی نەخۆشخانەی بێعسەتی شاری سنە، بە هۆی بارینی بەفرێکی زۆرەوە ڕووخاوەو چەند کەس ژێری کەوتوون.
ئارەزوو فەلاحی بەڕێوەبەری پەیوەندیە گشتیەکانی زانکۆی زانستی پزیشکی پارێزگای سنە، ئەم هەواڵەی پشتڕاست کردەوە و وتی: بەهۆی بارینی بەفرێکی زۆرەوە، بەرهەیوانی دەرگای هاتنە ژورەوەی بەشی ئۆرژانسی نەخۆشخانەکە ڕوخاوە و بەداخەوە لەم ڕووداوەدا پیاوێکی تەمەن µ۰ ساڵی خەڵکی شاری بانە، گیانی سپاردووە.


2 ساڵ و 10 مانگ و 5 ڕۆژ و 18 کاتژمێر و 1 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

لەشاری سنە کەسێک بەهۆی ڕووخانی سەربانی نەخۆشخانەیەک فەوتی کرد

لەشاری سنە کەسێک بەهۆی ڕووخانی سەربانی نەخۆشخانەیەک فەوتی کرد



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن