یه‌ک شه‌مه‌ 

4 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

پەیامی رێکخراوی ئافرەتانی خەباتی کوردستانی ئێران بەبۆنەی 8ی مارس رۆژی نێونەتەوەیی ئاف

پەیامی رێکخراوی ئافرەتانی خەباتی کوردستانی ئێران بەبۆنەی 8ی مارس رۆژی نێونەتەوەیی ئاف

خاتوونە بەڕێزەکانی کوردستان!
دۆستان ویەکسانی خوازانی جیهان !

خاتوونە بەڕێزەکانی کوردستان!
دۆستان ویەکسانی خوازانی جیهان !
پیرۆزبێ‌ 8ی مارس لە ئافرەتان و کچانی ماف ویست و تێکۆشەر..
رۆژی 8ی مارس، رۆژی بەرخودان و تێکۆشانی ژنانی ئازادی خوازە لەبەرانبەر هەموو بێ مافی و ناعەداڵەتیەکانی سیستەمە دیکتاتۆری و یاسا و کلتوورە دژە ژن و نامرۆڤانەکان.
رۆژی هەوڵدانە بۆ سڕینەوەی ناعەداڵەتی و هەڵاواردنە رەگەزایەتیەکانی چینی ئافرەتان.
ئەم رۆژە بەرهەمی خەبات و قوربانیدانی ژنانی ئازاو چاونەترسی کارگەی رستن و چنینی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئامریکایە کە ئەمڕۆکە بۆتە هێمایەک بۆ خەباتی ژنان و ساڵانەو لەم ڕۆژەدا، چالاکان و داکۆکی کارانی بوارەکانی ژنان و دامەزراوەو رێکخراوە مەدەنیەکانی پێوەندیدار بە بوارەکانی ژنان بە شێوازی جۆراو جۆر تەعبیر لە نەهامەتی و بێ مافیەکانی ژنان دەکەن.
بەڵام لەگەڵ هەموو هەوڵ و چالاکیەکانی ژنان و تێکۆشەرانی ئەو بوارە، تا ئێستاش ژنان لەزۆربەی کۆمەڵگاکاندا لەگەڵ بێ‌ مافی و چەوساندنەوە دەست و پەنجە نەرم دەکەن.
لەکوردستانی ژێر دەسەڵاتی ئاخوندان، ژنان بە چەندین قات زیاتر لەژنانی دیکە لەگەڵ نەهامەتی و چەوساندنەوە بەرەوڕوون. بەگشتی و بەتایبەتییش لە کوردستاندا لەهەموو رەهەندەکانی ژیان و گوزەران و بەرێوەبەریدا خراپترین یاساو بەرنامەیان لەڕاست پەیرەو دەکرێ و بوونی دوو فاکتی دەسەڵاتی دیکتاتۆرو یاساکانی دژە ژن لە وڵاتدا و هەروەها بوونی کلتووری پیاوسالاری لەناو کۆمەڵگا و خێزانەکاندا تەنگی بە ژنانی کورد هەڵچنیوە.
بوونی ئەو دۆخە خەماوەییە وایکردووە کە رۆژانە شاهێدی دیاردە و رووداوی دڵتەزێن ببین . کارەساتی دڵ هەژێن بەرۆکی ئەم چینەی گرتووە، بەداخەوە رۆژانە گوێبیستی رووداوی کوشتن و خۆکوژی ژنان دەبین لە کوردستان و ئێران بەگشتی.
هیچ یاساو بەرنامەیەک بۆ رێگری کردن لە خولانەوە لەو بازنە ناعادیلانەیە بوونی نیە و بە کردەوە نیزام و یاسا و کۆمەڵگا لەڕاستای رێگەخۆشکردن بۆ بەردەوامی ئەو رەوتە هەنگاو دەنێن..
ئافرەتانی تێکۆشەر!
بێگومان لەگەڵ بەرەوپێشچوونی شارستانیەت و مرۆڤایەتی، و کاریگەری و شوێندانانی هەوڵ و تێکۆشانەکانی ژنان و هەروەها پیاوانی بەرابەری خواز لە زۆرێک لە وڵاتان و کۆمەڵگاکاندا، شاراوە نییە هەوڵ و ماندووبونی زیاتر پێویستە تا بتوانرێ‌ چینی گرینگی ژن بەتەواوی لەژێر هەیمەنەی نیزامی سەقەتی پیاوسالار و دەسەڵاتی رژیمە دیکتاتۆرەکان رزگار کرێ‌ وهاووکات کاری زۆری دەوێ‌ بۆ ئەوەی کە رۆژانە لەجیاتی گوێبیست و شاهێدی کوشتنی ژنان بە بەهانەی ناموس پارێزی، رێزیان لێ‌ بگیرێ‌ و بکرێنە سومبوڵی ئاشتی و پێکەوە ژیان و رەمزی جوانی...
ئەمەش پێویستی بە هیممەت و خەباتێکی گشتگیرترە لە ناو خێزانەکانەوە هەتا ناوەند و کۆمەڵگاکان، لەپێناو هەرچی زیاتر کەمکردنەوەی ستەم و ناعەداڵەتی و بێمافیەکان کە بەرانبەر ژنان پێرەو دەکرێ‌.
بەدروشمی بەڵێ‌ بۆ کۆمەڵگایەکی مرۆڤ سالار، درێژە بە خەباتمان ئەدەین.
رێکخراوی ئافرەتانی خەباتی کوردستانی ئێران
6ی مارسی 2019


5 ساڵ و 8 مانگ و 17 ڕۆژ و 8 کاتژمێر و 21 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

پەیامی رێکخراوی ئافرەتانی خەباتی کوردستانی ئێران بەبۆنەی 8ی مارس رۆژی نێونەتەوەیی ئاف

پەیامی رێکخراوی ئافرەتانی خەباتی کوردستانی ئێران بەبۆنەی 8ی مارس رۆژی نێونەتەوەیی ئاف



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن