خەبات مێدیا: هاووڵاتیەکی کوردی خەڵکی ئیلام، لەبەردەم دامەزراوەی مەسکەنی ئەو شارە ئاگری لەجەستەی خۆی بەردا.
یەکشەممە 3 ی ڕێبەندان ، عەلی ڕۆستەمی، تەمەن 38 ساڵ و خەڵکی گوندی "چشمە کبوود" ی سەر بە پارێزگای ئیلام، لەبەر دەم دامەزراوەی مەسکەنی ئەو شارە و بەهۆی وەڵامنەدانەوەی خواستەکانی لەلایەن ئەو دامەزراوەیەوە، ئاگری لە جەستەی خۆی بەرداوە و سەرچاوەکان ئاماژەیان بەوە کردووە کە ناوبراو لە سەدا پەنجای جەستەی سوتاوە و لەئێستادا لەژێر چاودێری پزیشک دایە لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی ئەو شارە.
جێی باسە، عەلی بەهۆی ئەوەی لەلایەن بەرپرسی بەشی دامەزراوەی مەسکەنی شاری ئیلامەوە داواکاری تەواو کردنی ماڵەکەی ڕەد کراوەتەوە، لەپێش چاوی دو منداڵەکەی بەنزین بەخۆیدا دەکات و ئاگر لە جەستەی بەردەدات.
ئەو دامەزراوەیە لەگەڵ پشتڕاستکردنەوەی ئەو هەواڵە، باسی لەوە کردووە کە ئەو بابەتە پێوەندی بەوانەوە نیە و ئەوان لێی بەرپرس نین.