شه‌ممه‌ 

3 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

لاوێکی سەقزی بەشداری لە کێبڕکێکانی بۆکسی ئاسیادا دەکات

لاوێکی سەقزی بەشداری لە کێبڕکێکانی بۆکسی ئاسیادا دەکات

خەبات مێدیا: لاوێکی خەڵکی شاری سەقز بەشداری لە کێبڕکێی بۆکسی ئاسیادا دەکات.

کێبڕکێی بۆکسی هەڵبژاردنەکانی تیمی میللی مێردمنداڵان و لاوانی وڵاتی ئێران بۆ بەشداریکردنی لە کێبڕکێکانی ئاسیایی لە ئۆردۆن لە 9 هەتا 14ی بەفرانبار، لەشاری سەقز بەڕێوە چوو.
لە بەڕێوەچوونی ئەم کێبڕکێیەدا زیاتر لە 250 وەرزشوان لە هەموو پارێزگاکانی ئێران لە سەر ئاستی تەمەنی مێردمنداڵان و لاوان، بەشداریان کرد.
شایەنی باسە کە لە کۆتایی ئەم کێبڕکێیانە لە شاری سەقز، محەممەد ڕەزایی لەسەر ئاستی تەمەنی لاوانی بۆ شکست پێ هێنانی بەرانبەرەکانی لە کێبڕکێکانی ئاسیایی هەڵبژێردرا.
هەروەها، ماهان ئەمجەدیان بۆکسەرێکی دیکەی شاری سەقز لەسەر ئاستی تەمەنی مێرمنداڵان لەگەڵ سێ وەرزشوانی دیکەی کوردستان، بەناوەکانی ئارین ساعد پەنا، ئەمیر عەباس کەبوودوەند، میلاد فەلاحی، بۆ بەشداریکردن لە کێبڕکێکانی کۆتایی تیمی میللی، هەڵبژێردران.


2 ساڵ و 9 مانگ و 19 ڕۆژ و 19 کاتژمێر و 18 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

لاوێکی سەقزی بەشداری لە کێبڕکێکانی بۆکسی ئاسیادا دەکات

لاوێکی سەقزی بەشداری لە کێبڕکێکانی بۆکسی ئاسیادا دەکات



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن