پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

چالاکێکی کرێکاری لە شاری سنە دەستبەسەر کرا

چالاکێکی کرێکاری لە شاری سنە دەستبەسەر کرا

خەبات مێدیا: چالاکێکی کرێکاری خەڵکی شاری سنە لەلایەن ئیتڵاعاتی ئەو شارەوە دەستبەسەر کرا.
ڕۆژی سێشەممە 12ی بەفرانبار، رێبوار عەبدوڵاهی چالاکی کرێکاری خەڵکی شاری سنە لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنی کورت دا بە بنەماڵەکەی ڕاگەیاندووە کە لە گرتووخانەی ئیتڵاعاتی ئەو شارە دستبەسەر کراوە.
ئەو چالاکە پاش گیرانی، لە چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی و تەنانەت پارێزەرەکەشی بێبەش کراوە.
ڕۆژی یەکشەممە 12ی بەفرانبار، ڕێبوار عەبدوڵاهی، بە بێ حوکمی دادگا لەلایەن هێزە سەرکوتگەرەکانی رژیم بە بێ هۆکار و بەڵگەی یاسایی دەگیرێت و ڕەوانەی زیندان دەکرێ.
ناوبراو ئەندامی پێشووی کومیتەی ڕێکخستنی کرێکاری بووە و پێشتریش لە ساڵی 1393 لەلایەن هێزەکانی ڕژیم گیراوە و لە شوعبەی یەکی دادگای ڕژیم بەدەستی قازی سەعیدی، بە تۆمەتی ئەندامیەتی لە کۆمیتەی ڕێکخستن و هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە سیاسیە کوردیەکان، سزای یەک ساڵ زیندانی بەسەردا سەپاوە.


2 ساڵ و 9 مانگ و 17 ڕۆژ و 23 کاتژمێر و 59 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

چالاکێکی کرێکاری لە شاری سنە دەستبەسەر کرا

چالاکێکی کرێکاری لە شاری سنە دەستبەسەر کرا



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن