خەبات مێدیا: لە سەردەمی تەشەنەسەندنی کۆڕۆنا هیچ پەرەستارێک بۆ کار کردنی هەمیشەیی کاری پێ نەدراوە بەڵکوو زیاتر بەشێوەی کاتی و 89 ڕۆژە کاریان کردووە.
بەڕێوەبەری گشتی ماڵی پەرەستار (خانە پرستار) ی ئێران دەڵێت: لە کاتێکدا کە پێویستمان بە لانی کەم هەزار پەرەستار هەیە، بەلام لەیەک ساڵی ڕابردوودا نزیکەی دوو هەزار پەرەستار لە ئێران ڕۆیشتونە دەرو چوونە ووڵاتانی دیکە.
بەپێی وتەی موحەممەد شەریفی موقەدەم، لە سەردەمی تەشەنەسەندنی کۆڕۆنا هیچ پەرەستارێک بەشێوەی بەردەوام لەسەرکار نەبوە، بەڵکوو زۆربەی هێزی کار بە شێوەی کاتی و ماوەیی کاریان کردووە وگرێبەستی ئەوان بەپێی تەشەنەسەندنی کۆڕۆنا، دووبارە کراوەتەوە.
ناوبراو ڕەخنەی لە دۆخی کاری پەرەستاران لە کۆمپانیای دەڵاڵی پەیمانکاری گرتوو و هەروەها وتی: گۆڕانی ئەم بارودۆخە و لەناوچوونی هەموو کۆمپانیاکانی دەڵاڵی و پەیمانکاری، لە گرینگترین داواکانی چینی پەرەستارانە.