شه‌ممه‌ 

3 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

ڕاگەێندراوی سازمانی خەبات بە بۆنەی یازدەهەمین ساڵرۆژی کۆچی دوایی مامۆستا شێخ عیزەددین

ڕاگەێندراوی سازمانی خەبات بە بۆنەی یازدەهەمین ساڵرۆژی کۆچی دوایی مامۆستا شێخ عیزەددین
سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران / کومیتەی ناوەندی

هاونیشتمانیانی تێکۆشەر!

ڕێبوارانی ڕێگەی ئازادی لە ئێران!

تێکۆشەرانی ڕیزەکانی سازمانی خەبات!

بە داخەوە یانزە ساڵ لەوە پێش و لە ١٠  ی فێوریەی ٢٠ ١١ زایینی، مامۆستا شێخ عیزەددین حوسەینی ڕێبەری نەتەوەیی و ئایینی خەڵکی کوردستان و یارو پشتیوانی سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران لە نەخۆشخانەی شاری ئۆپسالا لە ووڵاتی سۆئێد کۆچی دوایی کرد. مامۆستا شێخ عیزەددین یەکێک لە پاکترین ڕێبەرانی بزوتنەوەی مافخوازانەی خەڵکی کوردستانی ئێران و بە شێوەی بەرینتر، یەکێک لە ڕێبەرانی دڵسۆزو شۆڕشگێرو ئازادیخواز لە ئێراندا بوو کە هیچ کات بە ویستی  دژمنانی کوردستان و دژمنانی ئازادی کاری نەکردو لە بەرانبەر ستەم و بێعەداڵەتیدا وێستایەوە.

 لە دەورانی دەسەڵاتی ڕژیمی شادا، مامۆستا شێخ عیزەددین لە هەموو کۆڕو کۆبونەوەیەک و لە هەر بۆنەێکدا لە بەرانبەر سیاسەتە چەوتەکانی حکومەتی شاو دەست و پێوەندەکانی دژایەتی دەکرد، کە هەر لە بەر هەڵوێستە بەرزەکانی ببوە چەقڵی چاوی کاربەدەستانی ڕژیمی شاهەنشایی. مامۆستا شێخ عیزەددین پشتیوان و یاری هەژاران و هەموو هاونیشتمانیان وخەباتکارو پێشڕەوی مافخوازی و حەق بێژی و دژمنی ستەمگەران و دیکتاتۆران بوو. لە ماوەی ساڵانی هێرشی ڕژیمی دیکتاتۆری ئاخوندی بۆ سەر خەڵکی ئێران و بە تایبەتی هێرشی هێزەکانی ڕژیمی خومەینی بۆ سەر کوردستانی ئێران، مامۆستا شێخ عیزەددین بە ڕێبەرایەتی کردن و دڵسۆزی و غەمخۆری، دەوری بەرچاوی لە جولانەوەی مافخوازانەی هاونیشتمانیانی کوردستانی ئێران و شۆڕشی ڕەوای سەرانسەری ئێران دژ بەو ڕژیمە دیکتاتۆرە نواند.

کۆچی دوایی مامۆستا شێخ عیزەددین حوسەینی خەسارەتێکی گه‌‌‌وره‌‌‌ و قەرەبوو نەکراوە بوو بۆ جوڵانەوەی مافخوازانەی خەڵکی کوردستان و شۆ٠رشی حەقخوازانەی سەرانسەریی لە ئێران و بە تایبەتی تر کۆچی جەنابیان، زیان و خەسارەتێکی گەورە بوو بۆ سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران، چونکە مامۆستا شێخ عیزەددین هاوکاری هەمەلایەنی بە سازمانی خەبات و ڕێبەرایەتی سازمان گەیاندوەو پشتیوانیان بووە.

 مامۆستا شێخ عیزەددین حوسەینی و ئامانج و ڕاسپاردەکانی و مێژووی کۆڵنەدانی گەلێک بەنرخن و هەوروەها نزیکی لە سازمانی خەبات و ڕێبەری سازمان، بەڵگەن لە سەر ئەو ڕاستیەی کە مامۆستا شێخ عیزەددین حوسەینی  پێوەندی قوڵ و کاریگەری بە سازمانی خەبات و خوالێخۆشبوو مامۆستا شێخ جەلال حوسەینی دامەزرێنەری سازمان هەیەو بەڕێزیان دانەبڕاوە لە سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران.

سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران بە بۆنەی ١١ هەمین ساڵڕۆژی کۆچی دوایی مامۆستا شێخ عیزەددین حوسەینی درود دەنێرێ‌ بۆ ڕۆحی پاکی ئەو ڕیبەرە مەزن و پاک و دڵسۆزەی گەلی کوردو غەمخۆرو پشتێوانی سازمان خەبات ی  کوردستانی ئێران.

یادی مامۆستا شێخ عیزەددین و کارو تێکۆشان و ڕێنوێنیەکانی هەموو کات لە لای هۆگرانی ڕێبازی پیرۆزی سازمانی خەبات بە زیندووی دەمێنێ.

 سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران کومیتەی ناوەندی

 ٢١ ی ڕێبەندانی ١٤٠ ٠  کۆچی خۆری ١٠  ی فێوریەی ٢٠ ٢٢ زایینی


2 ساڵ و 9 مانگ و 12 ڕۆژ و 23 کاتژمێر و 44 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

ڕاگەێندراوی سازمانی خەبات بە بۆنەی یازدەهەمین ساڵرۆژی کۆچی دوایی مامۆستا شێخ عیزەددین

ڕاگەێندراوی سازمانی خەبات بە بۆنەی یازدەهەمین ساڵرۆژی کۆچی دوایی مامۆستا شێخ عیزەددین



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن