پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

خەباتی ئایدیۆلۆژی یان پۆلێتیکی ڕێئال

خەباتی ئایدیۆلۆژی یان پۆلێتیکی ڕێئال

ماردین زاهدی
هەر وەک ڕوونە سازمانی خەبات لە µی خەرمانانی ساڵی ۱۳µ·، بە فکر و سیاسەتێکی جیاواز لە حیزب و لایەنە سیاسیەکانی ساحەی سیاسی کوردستان، لەسەر دەستی کۆمەڵێک مامۆستای ئایینی وەک مامۆستا زەبێحی، مامۆستا کەریم سەیادی، مەلا حوسەین گورجی، شەهید مامۆستا سەید خەلیل شەریفیان، مامۆستا عەبدوڵڵا ئارام، مامۆستا خدر عەباسی و ڕێبەرایەتی نەمر مامۆستا سەیید جەلالەدین حوسەینی کە مێژووی خەباتی دەگەڕایەوە بۆ ئەندامیەتی لە کۆمەڵەی ژ _ک، یەکەم ڕێکخراوی سیاسیی کوردی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە ساڵی ۱۳۲۱ لەژێر ناوی ڕێکخراوی نەتەوایەتی و ئیسلامی خەبات دامەزرا.
سازمانی خەبات لەسەرەتای دامەزرانیەوە هەوڵی بۆ نەهێشتنی جیاوازی نەتەوەیی و ئایینی بۆ گەیشتن بە ماف و ئازادیەکانی نەتەوەی کورد لە چوارچێوەی ئێرانێکی دیمۆکراتیک و پارلمانی و سێکۆلار بە ڕووخانی حکومەتی ئاخوندی ولایەتی فەقیە داوەو هەروەها تا جێگەیەک کە ڕێگە و مەجالی بووێت هەوڵی خۆی بۆ نزیک بوونەوەو هاوکاری کردن لە گەڵ هێزە ئۆپۆزسیۆنەکانی دژ بە دەسەڵاتی ئاخوندی داوە.
سەرەڕای بوونی زۆرێک کۆسپ و تەگەرەو ناکۆکی و هێرشی لایەنەکانی دیکە، سازمانی خەبات بە لەخۆبوردوویی و لەپێش چاو گرتنی قازانجە نەتەوەییەکان لەپێناو باشتر لێک تێگەیشتن و هاوکاری و هاوئاهەنگی لە خەباتی دژ به داگیرکەر تێکۆشاوە.
پێکهاتنی سازمانی خەباتی نەتەوایەتی و ئیسلامی لەو سەردەمەی کە زۆرێک لە خەڵکی کوردستان باوەڕی ئایینیان بوو و هەروەها خومەینی بە بیانووی کافر بووینی خەڵکی کوردستان فەرمانی جیهاد و هێرشی بۆ سەر خەڵکی دا و زۆر پێویست بوو، و دوایەش لە ۱۰ی خەزەڵوەر و شەڕی بەناوبانگی هەژدە دۆڵان لە جادەی سەردەشت و بانە لەپاش شکستی گەورەی خومەینی جەلاد کە ناچار لە ڕادیۆ هاتە دەنگ کە خەڵکی کوردستان دەنگی ئێوەم بیست، ئەو پێویستی پێکهاتنە زیاتر خۆی دەرخست.
سازمانی خەبات و لەسەروویانەوە جەنابی مامۆستا شیخ جەلال حسێنی، زۆرترین هەوڵی خۆی بۆ لێک تێگەیشتن لەگەڵ دەسەڵاتی ئاخوندی داوەو داوای مافە ڕەواکانی نەتەوەی کوردی کردووەو بە بۆنەی هەڵوێستی بوێرانەو هەڵبژاردنی ڕێگەی دروست بۆ ڕووخانی دەسەڵات لە ساڵی ۱۳۶۳، و هاوکاری و هاوپەیمانی لەگەڵ ئاڵتێرناتیڤی ڕاستەقینەی دژ بە حکومەتی ئاخوندی ئێران پۆلیتیکێکی ڕێئاڵی لە خۆی دەرخست و سەرەڕای داواکاری و وەعدەو قەولی درۆیین بۆ بەڕێوەبەری کوردستان لە لایەن خومەینی و نوێنەرانی وەک خەڵخاڵی زۆر وشیارانەو بێ خۆ بەزل زانی و ئەو ئەزموونانەی لە بەشداری کۆمەڵەی ژ _ک و شۆڕشەکانی ساڵی ۴۶ و ۴· و شۆڕشی گەلان له ساڵی ۱۳µ· و چەندین ساڵ خەبات دژ بە دەسەڵاتە داگیرکەرەکان، بە دانەوەی وەڵامی زۆر بەجێگەو ڕەت کردنی ئەو پێشنیارانە سەلماندی ئەو ڕێگەیه کە ژیانی خۆی و بنەماڵەکەی تێدا تەرخان کردووە ڕێگایەکی ڕاست و دروستە.
سازمانی خەبات بە هەست کردن بە ئاڵووگۆڕەکانی سەردەم و بەرۆژکردنەوەی بیرۆکەکانی لە ساڵی ۲۰۰۶ بڕیاری کۆنگرەی سێهەمی خۆیداو بە ڕاوێژ لەگەڵ ئەندامانی دڵسۆز، وایکرد کە خەتی نەتەوەیی و نیشتمانی پڕ رەنگتربێ و و پەیڕەو کردنی ئەساسی نەتەوەیی پەرەگرتووتر بکاتەوە. سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران بە لە پێش چاو گرتن و ئاوڕ دانەوەیەک لە مێژوو و نەهێشتنی جیاوازی لە نێوان ئایین و مەزهەب و باوەڕەکان و ڕێز دانان بۆ هەموو چین و توێژەکانی کۆمەڵگا، باشترین داواکاری بۆ بەڕێوەبەری حکومەتی داهاتووی کوردستان هەیە.
دەسەڵاتێک کە بە لەپێش چاو گرتنی بنەماکانی دیمۆکراسی و پلۆڕالیزم بە بوونی حکومەتێکی سێکۆلار، خوازیاری بایەخ دان و دانی ئەو دەرفەتەیە کە خەڵکی کوردستان بە هەر باوەڕێکەوە بەشداری بەڕێوەبەری ووڵات بن. هەروەها باشترین شێوەی بەڕێوەبەری بە حکومەتی خودموختار دەزانی کە لەم قۆناغ و هەلوومەرجەی ئێستەی ئێران باشترین ڕێکارەو پاش سەقام گرتنی ووڵات خەڵک دەتوانن بە بژاردەی خۆیان بڕیاری دواڕۆژیان بدەن. سازمانی خەبات کارنامەیەکی زۆر ڕوون و بێ پەڵەی هەیەو لە مێژووی خەباتی تا ئێستە چەکی لە برای خۆی نەکێشاوەو هێندیک جاریش نەجات دەر و ڕزگاری دەری هێزەکانی دیکە بووە.
سازمانی خەبات جگە له شەڕ دژ بە دەسەڵاتی ئاخوندی لەم بەشەی باشوری کوردستانیش بێ هەڵوێست نەبوو بەشدار و خوڵقێنەری چەندین شانازی گەورە وەک ڕاپەڕین لە شاری ڕانیە لە ساڵی ۱۹۹۱ و ڕزگار کردنی خەڵک و شەڕ لەگەڵ فڕقەی چوارقوڕنە کە شەهید مریەم (گوڵەباغ) لەو ڕاپەڕینە گیانی پێشکەش کرد و هەروەها داگیر کردنی ئەمنە سوورەکە لە شاری سلێمانی، شەڕ لەگەڵ تیرۆریستەکانی داعش و ... هتد، لە تەواوی هەل ومەرجەکاندا بیرووڕاو بۆچوونی خۆی بووەو قەد بێدەنگی هەڵنەبژاردووە، کە خۆی دەرخەری ئەو ڕاستیەیە کە هیچ ناڕوونی و چەواشەکاریەک لە کاریا نییەو بەو پەڕی بوێریەو هەڵوێستەکانی خۆی دەرئەبڕێ.

یەکێک لە خاڵە هەره خراپ و ڕەشەکان کە لە بزوتنەوەی ئازادیخوازی کوردستان هەیەتی، بابەتی ناوچەگەراییە کە بوونی لە سازمانی خەبات نییەو تەنانەت پێوەندیەکی زۆر نزیک و دۆستانە له نێوان بەرپرس و کادر و پێشمەرگە بەبێ کۆمەڵێک جیاوازی و پەراوێز هەیە. یەکێک لە دروشمەکانی جەنابی مامۆستا کە دەڵێ کوڕم لەپێش کوڕتانەو نێو چاوانم لەپێش نێو چاوانتانە، هەر لە سەرەتاوە پەیڕەو کراوەو کوڕی گەورەیان شەهید عەبدولکەریم فەرماندەی لێهاتووی سازمان گیانی پێشکەش بەم ڕێبازه کردووە.
هەروەها بەڕێز کاک باباشێخ سکرتێری ئێستەی سازمانی خەبات پەیڕەوی ئەو ڕێگەیان کردووەو خۆشیان بەبۆنەی ئەو برینانەی کە لە شەڕ و هەوڵ بۆ تیرۆری دراوه، ئێستە وەکوو شەهیدی زیندوو پێناسە دەکرێت.
سازمانی خەبات درگایەکی کراوەی هەیەو نە کەسی بە زۆر هێناوەو نە کەسیش بەزۆر دادەنێ و هەر کەس ئەو مافەی هەیە کە بژاردەی خۆی بێ بۆ مانەوە یان ڕۆیشتن.
سازمانی خەبات کانی دەرفەتەو زۆر ڕێگە ئەدات بە کەسانی دڵسۆز کە بتوانن خۆیان بێرنە ڕیزی خزمەت کردن و قۆناغەکانی سەرکەوتن یەک بە یەک و بەبێ جیاوازی تێپەڕ بکەن.
هەر بۆیە هەڵبژاردنی ئەم خەت و ڕێبازە بە باشترین بڕیاری ژیانم دەزانم و سەربەرزانەو پڕ لە شانازی تەواوی هەوڵی خۆم بۆ درێژە پێدانی ئەدەم.


2 ساڵ و 9 مانگ و 6 ڕۆژ و 8 کاتژمێر و 5 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

خەباتی ئایدیۆلۆژی یان پۆلێتیکی ڕێئال

خەباتی ئایدیۆلۆژی یان پۆلێتیکی ڕێئال



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن