پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

پەرەسەندنی سیاسەتی هەڵاواردنی ڕەگەزایەتی لەدەسەڵاتی ڕژیمی ئاخوندی دا

پەرەسەندنی سیاسەتی هەڵاواردنی ڕەگەزایەتی لەدەسەڵاتی ڕژیمی ئاخوندی دا

خەبات مێدیا: ڕژیمی ئاخوندی ئێران لە هەنگاوێکی پڕ لە هەڵاواردن و دژە ئافرەت دا، خەڵاتی کۆتایی ساڵی ئافرەتانی بە کەمتر لە پیاوان هەژمار کردووە و بە کردەوە ئافرەتانی بە شارۆمەندی پلە دوو لەقەڵەم داوە.
بەپێی ئەم بڕیارەی ڕژیم، مافی منداڵ و مافی گەورەی بنەماڵە تەنیا بە پیاوانی کارمەندی خێزاندار دەدرێت و ئەو مافە لە ئافرەتان زەوت کراوە، هاوکات ئەمەش لە کاتێکدایە کە ئافرەتان لەو وڵاتەدا لەگەڵ کۆمەڵێک بەربەستی یاسایی و کۆمەڵایەتی بەرەوڕوون.
سەرەڕای هەموو ئەم کۆسپانە، ڕێژەی پەنجا لەسەدی خوێندنکاری زانکۆکان ئافرەتان پێکی دێنن، بەڵام 17 لەسەدی ئەم ئافرەتانە لە بازاڕی کار دادەمەرزێن.
بەپێی ڕاپۆرتی ساڵانەی هەڵاواردنی ڕەگەزی، ئێران لە بواری یەکسانی ڕەگەزی لە نێوان 145وڵات، پلەی 141ی هەیە و یەکێک لە نابەرابەرییە بەرچاوەکان، نابەرابەری ئابوورییە.
هەڵاواردن لە بازاڕی کاری ئێران لە ئاستێکدایە کە بۆتە ئایدۆلۆژیایەکی سیاسی و هەموو هەوڵی ئەوەیە کە ڕۆڵی ئافرەتان تەنیا لەچوارچێوەی ڕۆڵی دایک و هاوسەر خۆلاسە بکرێتەوە و ئامانجیش لێی پەراوێز خستنی ئافرەتانە لە ژیانی کۆمەڵایەتی.


2 ساڵ و 9 مانگ و 5 ڕۆژ و 23 کاتژمێر و 32 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

پەرەسەندنی سیاسەتی هەڵاواردنی ڕەگەزایەتی لەدەسەڵاتی ڕژیمی ئاخوندی دا

پەرەسەندنی سیاسەتی هەڵاواردنی ڕەگەزایەتی لەدەسەڵاتی ڕژیمی ئاخوندی دا



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن