پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

په‌سه‌ندکردنی بڕیارنامه‌یه‌ک له‌لایه‌ن په‌رله‌مانی ئوروپاوه‌ دژ به‌ پێشێلکردنی مافه‌ک

په‌سه‌ندکردنی بڕیارنامه‌یه‌ک له‌لایه‌ن په‌رله‌مانی ئوروپاوه‌ دژ به‌ پێشێلکردنی مافه‌ک

په‌‌‌رله‌‌‌مانی ئوروپا به‌‌‌زۆرینه‌‌‌ی ده‌‌‌نگ له‌‌‌ بڕیارنامه‌‌‌یه‌‌‌ک دا سه‌‌‌رکۆنه‌‌‌ی پێشێلکردنی مافه‌‌‌کانی مرۆڤ له‌‌‌لایه‌‌‌ن ده‌‌‌سه‌‌‌ڵاتدارانی ڕژیمه‌‌‌وه‌‌‌ ده‌‌‌کا و ڕاده‌‌‌گه‌‌‌یه‌‌‌نێ که‌‌‌ له‌‌‌ ئێران دا زۆرترین ژماره‌‌‌ی ئیعدام به‌‌‌ڕێوه‌‌‌ ده‌‌‌چێ، به‌‌‌تایبه‌‌‌تیش دوای هاتنه‌‌‌ سه‌‌‌رکاری ئاخوند ڕه‌‌‌ئیسی.
خەباتمێدیا: ڕۆژی پێنج شەممە ١٧ ی فێوریەی ٢٠ ٢٢ پاڕڵمانی ئورپا له‌‌‌ کۆبونه‌‌‌وه‌‌‌یه‌‌‌کی تایبه‌‌‌ت دا، به‌‌‌ده‌‌‌نگی ٦١٧ په‌‌‌رله‌‌‌مانتار به‌‌‌ به‌‌‌ڵێ و ٨ ده‌‌‌نگ به‌‌‌ نه‌‌‌خێر و هه‌‌‌روه‌‌‌ها ٥٩ ده‌‌‌نگی بێ لایه‌‌‌ن، بڕیاڕنامەێکی گرینگی دژ به‌‌‌ ده‌‌‌سه‌‌‌لاتدارانی ئێران، له‌‌‌سه‌‌‌رپێشێلکردنی مافه‌‌‌کانی مرۆڤ ده‌‌‌رکرد. له‌‌‌و بڕیارنامه‌‌‌دا داوا له‌‌‌ ده‌‌‌سه‌‌‌ڵاتدارانی ڕژیم کراوه‌‌‌، که‌‌‌ دوای هاتنه‌‌‌ سه‌‌‌ر کاری ئاخوند ڕه‌‌‌ئیسیه‌‌‌وه‌‌‌ ڕێژه‌‌‌ی له‌‌‌سێداره‌‌‌دان زیادی کردوه‌‌‌، به‌‌‌تایبه‌‌‌تیش ئیعدامی ناڕه‌‌‌وا بۆ سه‌‌‌ر ژنان و هه‌‌‌ر بۆیه‌‌‌ش پێویسته‌‌‌ ڕژیم ‌ سزای له‌‌‌سێداره‌‌‌دان هه‌‌‌ڵبوه‌‌‌شێنێته‌‌‌وه‌‌‌.
په‌‌‌رله‌‌‌‌مانی ئوروپا له‌‌‌ درێژه‌‌‌ی بڕیارنامه‌‌‌که‌‌‌دا ئاماژه‌‌‌ به‌‌‌ هێرش و کوشتار و زیندانیکردنی سه‌‌‌ر پێکهاتە نەتەوەیی و مەزهەبییەکان لە ئێران دا ده‌‌‌کا و ده‌‌‌ڵێت که‌‌‌: لەسێدارەدان لەنێو بەلوچ، کورد، عەرەب و بەهاییەکان زیاترە. دەشڵێت، لە ئاستی جیهاندا زیاترین ژمارەی لەسێدارەدان لە ئێران جێبەجێدەکرێت.

بەپێی راپۆرتی نەتەوە یەکگرتووەکان، لە ١١ مانگی یەکەمی ٢٠ ٢١دا لانیکەم ٢٧٥ کەس لە ئێران لەسێدارەدراون کە لانیکەم دوو کەسیان لەکاتی تاواندا تەمەنیان لە ١٨ ساڵ کەمتر بووە و ١٠  کەسیشیان ژن بوون. بەگوێرەی راپۆرتەکە ٨٥ منداڵی خوار ١٨ ساڵ لە گرتووخانەکانی ئێراندان، کە سزای لەسێدارەدانیان بەسەردا سەپاوە.


2 ساڵ و 9 مانگ و 2 ڕۆژ و 7 کاتژمێر و 19 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

په‌سه‌ندکردنی بڕیارنامه‌یه‌ک له‌لایه‌ن په‌رله‌مانی ئوروپاوه‌ دژ به‌ پێشێلکردنی مافه‌ک

په‌سه‌ندکردنی بڕیارنامه‌یه‌ک له‌لایه‌ن په‌رله‌مانی ئوروپاوه‌ دژ به‌ پێشێلکردنی مافه‌ک



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن