هاونیشتمانیانی کوردستان!
مامۆستایان و خه‌مخۆرانی زمانی ڕه‌سه‌نی کوردی!
بە بۆنەی رۆژی نێونه‌ته‌وه‌یی زمانی دایک، پیرۆزبایی گەرم بە ئەدیبان و خەمخۆرانی زمان و فەرهەنگی کورد و مامۆستایانی بەڕیز و تێکۆشەر کە لە پێناو پاراستن و پەرەسەندنی زمانی کوردی لە کوردستانی ئێران ماندوونەناسانە لە هەوڵدان، پێشکەش دەکەین.
لە کاتێکدا رێز لە دووی رەشەمە رۆژی جیهانی زمانی دایک دەگرین کە لە ئێرانی ژێر دەسەڵاتی ئاخونداندا کورد و باقی نەتەوەکانی دیکەی ئەو وەلاتە بێ بەش دەکرێن لە فێربوون و خوێندن بە زمانی دایکیان و ئاخوندان سیستماتیک هەوڵ بۆ پەراوێز و فەوتاندنی زمان و فەرهەنگی نەتەوەکانی ئێران بەتایبەت کورد دەدەن.
ئەو کردەوە فاشیستیانەی ئاخوندان لەکاتێکدایە کە دەسەڵاتەکەیان خاڵی 27ی پەیمانی نێونەتەوەیی مافی مەدەنی و سیاسی ساڵی 1996ی کۆری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان، خاڵی 30 کنوانسیۆنی مافی منداڵان ساڵی 1989ی کۆری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان و خاڵی 52ی جارنامەی جیهانی مافی زمان ساڵی 1996ی یونسکۆی ئیمزاکردووەو پێبەندبوونی خۆی بەو یاسا و رێسایانە راگەیاندوە.
لە 43 ساڵی رابردوودا ده‌سه‌ڵاتدارانی ڕژیمی ئاخوندی، بەردەوام بوون لەو سیاسه‌ته قێزەون و دژه ئینسانیه‌ی خۆیان بۆ سڕینه‌وه و حاشاکردن له‌زمانی نه‌ته‌وه‌کانی ئێران، بێجگه له زمانی فارسی ئێستایش به‌رده‌وامن له ڕێگری‌کردن و قه‌ده‌غه‌کردنی خوێندن ونووسین به زمانی دایکی له‌ناو قوتابخانه‌کاندا.
پێویسته ناوه‌نده جیهانیهکان و ڕێکخراوه‌کانی مافی مرۆڤ له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م سیاسه‌ته نه‌گریسه‌ی ڕژیم، که ڕێگری و حاشاکردنه له زمانی نەتەوەکانی ئێران بێده‌نگ نه‌بن و هاوکاری گه‌لانی ئێران بن و پشتیوانی له فێرخوازان و ئه‌و ڕێکخراوه مه‌ده‌نیانه بکه‌ن که له‌م بواره‌دا لە کوردستان و ناوچەکانی دیکەی ئێران کار ده‌که‌ن.
سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران له‌م یاده پیرۆز و مه‌زنه‌دا، درود دەنێرێ بۆ تێکڕای تێکۆشه‌ران و خه‌مخۆرانی زمانی کوردی، به‌تایبه‌تیش مامۆستایانی زمانی دایک و ئه‌و ناوه‌ند و رێکخراوە مەدەنیانەی سەرەڕای هەڕەشەی ناوەندە ئەمنیەتیەکانی دەسەڵاتی ئاخوندی لێبڕاوانە تێدەکۆشن منداڵانی کورد فێری خوێندنەوەو نووسینی کوردی ده‌که‌ن. سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران داوا لە کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی کوردستان به‌گشتی و به‌تایبه‌تیش مامۆستایانی خوێندنگه و مامۆستایانی ئایینی و هه‌روه‌ها چالاکانی پرسی زمانی دایک دەکا وێڕای بەربەست و تەنگو چەڵەمەکانی بەردەمیان زیاتر لە رابردوو گرینگی بە زمانی کوردی بدەن بۆ ئەو مەبەستەیش لە هەر دەرفەتێک کەڵک وەرگرن و ڕۆڵه‌کانیان فێری خوێندن و نوسینی کوردی بکەن.
جێگەی خۆیەتی سڵاو درود بنێرین بۆ رۆحی پاکی ئەو مامۆستا نیشتمانپەروەرانەی کە ئێستا لە ژیاندا نەماون، بەڵام بە هەوڵ و تێکۆشان و خەمخۆریان بۆ زمانی کوردی و بە نووسین و هۆنینەوەی هۆنراوەو پەخشان و بارهێنان و په‌روه‌رده‌کردنی نەوەی نوێ، بوونە سەرقافڵەی پاراستن و پەرەسەندنی زمانە رەسەنەکەمان.
سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران بە بۆنەی ٢ی ڕەشەمە رۆژی جیهانی زمانی دایک جارێکی دیکە پیرۆزبایی گەرم بە هاونیشتمانیان لە کوردستانی ئێران و هەموو خەباتکارانی ڕێگەی پاراستنی زمانی دایک لە سەرانسەری ئێران و جیهان پێشکەش دەکا.
سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران کومیتەی ناوەندی
٢ ی ڕەشەمەی ١٤٠ ٠ کۆچی خۆری ٢١ فێوریەی ٢٠ ٢٢ زایینی