کۆمسیونی هاوبەشی لە سەر گەڵاڵەی سنوردار کردنی ئینتێرنت کۆبونەوەیکی کورتی گرت و گەڵاڵەی سنور دار کردنی ئینتێرنتی تەنیا بە یەک ڕای نەرێنی پەسەند کرد.ئەم گەڵاڵەیە لە حاڵێکدا پەسند کراوه کە کە نوێنەری تاران باسی لەوە کردووە نوێنەران وێرژێنی µی سەرماوەزیان پەسەند کردووە بەڵام "ئەحمەد حوسەینی"نوێنەری هەمەدان ووتی ئێمە لەگەڵ وێرژێنی ۹ی ڕێبەندان هاوڕا بوین و هەر وەک دیارە نوێنەران خۆیان نازانن کە بە کام وێرژێن دەنگیان داوە.
جێی باسە کە ئەم گەڵاڵەیە لە حاڵێکدا پەسەند کراوە کە لە شوێنی گشتی پارلمان دا باس نەکراوە و پارلمان لە هاوین دا وێرژێنی ئەو کاتەی سپاردە کومسیونی هاوبەش،بەڵام ئەوان وێرژێنیک کە چەندین جار گۆڕاوە پەسەند کرد.