خەبات مێدیا: دوو ئەندامی کۆمەڵەی نۆژین لە شاری سنە، لەلایەن ڕژیمەوە گیران.
بەپێی هەواڵەکان، ڕۆژی دووشەمە 2ی ڕەشەممە، ژن و مێردێک بە ناوەکانی پەیام میری، تەمەن 36 ساڵ و واران ئەسرا محەممەد نژادی تەمەن 30 ساڵ، ئەندامی کۆمەڵەی کلتوری کۆمەڵایەتی نۆژین، هاووکات لەگەڵ ڕۆژی جیهانی زمانی دایکی، لە کاتی دابەشکردنی تراکت و پۆستەری تایبەت بەم ڕۆژە بەبێ، بەڵگەی یاسایی لەلایەن هێزە بە ناو ئەمنییەکانی ئەو شارەوە دەستبەسەر کران.
جێی باسە ئەو دوو هاوسەرە لە دوای چوار کاتژمێر لێکۆڵینەوە ئازاد کراون، بەڵام فشار خستنە سەر و چاودێریەکان لە لایەن ڕژیمی ئاخوندی بۆ سەر چالاکوانانی مەدەنی و مامۆستایانی زمانی کوردی زیاتر بوەو تا ئێستا چەندین مامۆستای زمانی کوردی دەستبەسەر کراوون و بە خستنە پاڵی تاوانی جۆراوجۆر و ناڕەوا سزا دراون.