پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

ڕۆژی سێیەمی هێرشی ڕووسیا بۆ سه‌ر ئۆکرانیا - شەڕە لە کیێڤ

ڕۆژی سێیەمی هێرشی ڕووسیا بۆ سه‌ر ئۆکرانیا - شەڕە لە کیێڤ


دوایین پێشهاتەکانی ئۆکرانیا

خەباتمێدیا: سێیەم رۆژی هێرشی رووسیایە بۆ سەر ئۆکراینا. هێزەکانی رووسیا دەڵێن چوونەتە نێو پایتەختی وڵاتەکە، بەڵام ئۆکرانیا دەڵێت، راست نییە. گەمارۆ و سزا ئابوورییەکان لەلایەن وڵاتانی رۆژئاواوە تا دێت زیاتر و زیاتر دەبن و نرخی رۆبڵ بەرەو دابەزین دەچێت.ڤۆلۆدیمیر زیلینسکی سەرۆکی ئۆکرانیا لە پەیامێکی ڤیدیۆیی نوێدا ڕایگەیاند کە بەردەوام دەبێت لە بەرپەرچدانەوەی هێرشی ڕووسیا. بەڕێز زیلینسکی وتی من لێرەم پێویستە بەرگری لەم وڵاتە بکرێت سەرۆکی ئۆکرانیا گوتیشی پێشنیاری هاوکاری ئەمەریکای ڕەتکردۆتەوە بۆ ئەوەی یارمەتی بدات بچێتە دەرەوە. ناوبراو  له‌‌‌وه‌‌‌ڵامی ئه‌‌‌مریکادا ڕایگه‌‌‌یاندوه‌‌‌ که‌‌‌ ئه‌‌‌و پێویستی بە چەکە، نەک ئەگەری چۆڵکردن.سەرۆکی ئه‌‌‌مریکا جۆ بایدن فەرمانێکی دەرکرد بۆ ئەوەی بە بڕی ٦٠ ٠ ملیۆن دۆلار " یارمەتی خێرای سەربازی " بدات بە ئۆکرانیا. کۆشکی سپی داوای لە کۆنگرێس کردووە بە پێی بارودۆخی ئۆکرانیا بودجەی 6.4 ملیاری پەسەند بکات. ئیدارەی بایدن دەڵێت بەشێک لەو بودجە دەبێتە 2.9 ملیار دۆلار لەیارمەتی مرۆیی و ئابووری و ئەمنی بۆ ئۆکرانیاو دراوسێکانیهێزەکانی ئۆکرانیا بەسەختی بەرگری دەکەن و روسیاش بە چڕی بۆردومانی شارەکە دەکات. رووسیا بە مووشەک کیێڤ دەکاتە ئامانج. یەکێک لە مووشەکەکان بەر باڵەخانەیەکی نیشتەجێبوون کەوتووە.ئیگۆر کۆناشێنکۆڤ، گوتەبێژی وەزارەتی بەرگریی رووسیا رایگەیاند که‌‌‌ به‌‌‌درێژایی شەوی رابردوو هێزەکانی رووسیای فیدراڵ بە مووشەکی دوورهاوێژ لە ئاسمان و دەریاوە ژێرخانە سەربازییەکانی سوپای ئۆکرانیایان کردووەتە ئامانج.سوپای ئۆکرانیا لە فەیسبووکی خۆی هەندێک ئاماری لەبارەی جەنگی رووسیا لەگەڵ وڵاتەکەیان بڵاوکردەوە و دەڵێت، که‌‌‌ تاکو ئێستا سێ هه‌‌‌زارو ٥٠ ٠  سەرباز کوژراون و نزیکەی ٢٠ ٠  سەربازیش بەدیل گیراون. هه‌‌‌روه‌‌‌ها له‌‌‌ باره‌‌‌ی زیانه‌‌‌کانه‌‌‌وه‌‌‌ ڕایگه‌‌‌یاندوه‌‌‌ که‌‌‌، رووسیا ١٤ فڕۆکە، هەشت هێلیکۆپتەر و ١٠ ٢ تانکی لەنێوچوونە.


2 ساڵ و 8 مانگ و 26 ڕۆژ و 7 کاتژمێر و 30 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

ڕۆژی سێیەمی هێرشی ڕووسیا بۆ سه‌ر ئۆکرانیا - شەڕە لە کیێڤ

ڕۆژی سێیەمی هێرشی ڕووسیا بۆ سه‌ر ئۆکرانیا - شەڕە لە کیێڤ



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن