پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

گواستنەوەی زەمانە زێویە بۆ بەندیخانەی ناوەندی شاری سنە

گواستنەوەی زەمانە زێویە بۆ بەندیخانەی ناوەندی شاری سنە

خەبات مێدیا: زەمانە زێویە چالاکی مەدەنی خەڵکی شاری سەقز گوازرایەوە بۆ بەندیخانەی ناوەندی شاری سنە.
زەمانە زێویه چالاکی مەدەنی خەڵکی شاری سەقز کە ڕێکەوتی 9ی ڕێبەندان، لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنە گیرابوو، لە دوای مانگێک ڕاگیرانی لە زیندانی ئیتلاعاتی ئەو شارە، ڕۆژی یەک شەممە 8ی ڕەشەممە، گوازرایەوە بۆ زیندانی ناوەندی ئەو شاره.
جێی ئاماژەیە کە کاوە ڕەشید زادە هاوسەری زەمانە زێویە کە ئەویش گیرابوو، ڕۆژی پێنج شەممە 5ی ڕەشەممە و لە دوای دوو حەفتە ڕاگیران لە زیندانی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سەقز، بە دانانی بارمتە و بەشێوەیەکی کاتی، ئازاد کرا.
شایەنی باسە کە زەمانە بڕوانامەی لیسانسی ماف ناسی لە زانکۆی شاری سەقز، هەیە.


2 ساڵ و 8 مانگ و 20 ڕۆژ و 9 کاتژمێر و 59 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

گواستنەوەی زەمانە زێویە بۆ بەندیخانەی ناوەندی شاری سنە

گواستنەوەی زەمانە زێویە بۆ بەندیخانەی ناوەندی شاری سنە



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن