پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

تەقینەوەی مین بووە هۆی کەم ئەندامبوونی کۆڵبەرێک

تەقینەوەی مین بووە هۆی کەم ئەندامبوونی کۆڵبەرێک

خەبات مێدیا:کۆڵبەرێکی کورد بەهۆی تەقینەوەی مین لە مەرزی بانە، لاقێک و چاوێکی لەدەست دا.

ڕۆژی دوو شەممە 2ی ڕەشەممە، کۆڵبەرێکی تەمەن 24 ساڵ بەناوی فواد مێهدی ئیبراهیمیان خەڵکی سەردەشت کە لە مەرزی بانە خەریکی کۆڵبەری بوو، بەهۆی تەقینەوەی مین بەسەختی بریندار دەبێت و قاچێکی لەدەست دەدات و دەیگوازنەوە بۆ نەخۆشخانەی سەلاحەدینی ئەیووبی لە بانە.
ئەم کۆڵبەرە کە لەگەڵ 2 کۆڵبەری دیکە بەهۆی تەقینەوەی مین لە سنووری بانە بریندان دەبن، سەرەتا دەبرێنە نەخۆشخانەی شاری بانە و دوو ڕۆژ دواتر دەگوازرێتەوە بۆ نەخۆشخانەیەک لە شاری تەورێز و لەوێ نەشتەرگەری بۆ دەکرێت کە بەهۆی زۆری برینەکەی چاوێکیشی لەدەست دەدات.


2 ساڵ و 8 مانگ و 17 ڕۆژ و 8 کاتژمێر و 38 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

تەقینەوەی مین بووە هۆی کەم ئەندامبوونی کۆڵبەرێک

تەقینەوەی مین بووە هۆی کەم ئەندامبوونی کۆڵبەرێک



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن