جان بۆڵتۆن:رژیمی ئاخوندی هێشتا لە ژێر دەسەڵاتی حاکمیەتی مەزهەبی توندرەودایە.
خەباتمێدیا:جان بۆڵتۆن راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی ئامریکا، رۆژی یەکشەممە ۱۹ی رەشەممەی ۹· ، لە وتووێژێکدا لەگەڵ ئەی بی سی نیوز ئاماژەی بە هەڕەشەی ترۆریستی لە لایە
خەباتمێدیا:جان بۆڵتۆن راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی ئامریکا، رۆژی یەکشەممە ۱۹ی رەشەممەی ۹· ، لە وتووێژێکدا لەگەڵ ئەی بی سی نیوز ئاماژەی بە هەڕەشەی ترۆریستی لە لایەن رژیمی ئاخوندیەوە کرد و ووتی: ئەوانەی وتویانە هەڕەشەی ترۆریستی لە لایەن رژیمی ئاخوندی نامێنێت و ئەم رژیمە وەکو باقی وڵاتەکان دەگۆڕێت بۆ وڵاتێکی ئاسایی،ئەمە لەبارەی رژیمی ئاخوندی راست نیە و ئەوان هێشتا لە ژێر دەسەڵاتی حاکمیەتی مەزهەبی دان.
هەروەها بۆڵتۆن لە پەیامێکدا بە بۆنەی ساڵڕۆژی بەرجام ووتی :ئەمڕۆ سێهەمین ساڵرۆژی رێکەوتنی وزەی رژیمی ئاخوندیە کە چەندین میلیارد دولار قازانجی تێدابوو بۆ تاران،بەڵام لە مڵهۆڕی و زیادەخوازی ناوچەیی ئەو رژیمەی کەم نەکردەوە و، دەست خۆشی لە ترامپ کرد بۆ کۆتایی هێنان بەم دانوستانە.
پێشتر جان بۆڵتۆن راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی ئامریکا لە پەیامێکدا بە بۆنە ۲۲ی رێبەندانی ۹· بە خامنەیی ووت: بە هۆی هەموو زۆربڵێییەکان و هەموو ئەو هەڕەشانە کە لە دژی گیانی سەرۆک کۆماری ئامریکا دەیکەی،بەرپرسیاری لە ئاستی خەڵکەکەی خۆت.