ڕۆژی هەینی ڕێکەوتی ٢٠ ٢٢/٣/١١ بە بەشداری سکرتێری گشتی و ئەندامانی سەرکردایەتی و کادر و پێشمەرگە و لایەنگرانی سازمانی خەبات کوردستانی ئێران، ڕێ وڕەسمی ٨ی مارس ڕۆژی جیهانی ژنان بەڕێوەچوو.
ڕێ و ڕەسمەکە سەرەتا بە خولەکێک بێدەنگی بۆ ڕێزگرتن لە شەهیدانی ڕزگاری و مافخوازی ژنانی جیهان و کوردستان دەستی پێکرد.
پاشان بەڕێز کاک بابەشێخ حسینی سکرتێری گشتی سازمانی خەبات، بەم بۆنەوە پەیامێکی پێشکەش کرد.
سکرتێری گشتی لە باسی ڕۆژی جیهانی ئافرەتاندا، گرینگی ئەو ڕۆژەی شیکردەوە و چەوسانەی ژنی لە کۆمەڵگەی ئێران و کوردستان بە کارەسات زانی و ئاماژەی بەوەدا کە بە پێی قانون و بەرنامەو پەیڕەوی ئاخوندان کە سەراپا دژە ژنە، ڕۆژانە ئافرەت دەچەوسێندرێنەوەو زیندانی شکەنجە دەدرێن و وەک مرۆڤی پلە دوو ئەژمار دەکرێن.
بەڵام سەرەڕای بێ مافی و لە قەفەس خستنیان، کۆڵیان نەداوە و ڕۆژ لە دوای ڕۆژ ئافرەتان چالاکتر و بوێرانەتر دژی ئەو دەسەڵاتە وەستاونەوە. لە درێژەی باسەکەیان داØ› بەگرینگیەوە باسی لە هاتنی ئافرەتان بۆ ناو شۆڕش و بۆ ناو ڕیزەکانی سازمانی خەبات کرد و دەور و ڕۆڵیان لە بەرەو پێش چوون و هەوڵدانیان بۆ بەشداریان لە هەموو پێگەی سیاسی و ڕێکخراوەکانی سازمانی خەبات بەرز نرخاند.
دواترو لە درێژەی بەرنامەکەدا خاتوو ڕێزان شەهیدی پەنا ئەندامی دەستەی بەڕێوبەری، پەیامی ڕێکخراوی ئافرەتانی خەباتی پێشکەش کرد.
لە پەیامەکەدا باس لە گرینگی ٨ی مارس و ڕۆڵی ئافرەتان لە گۆمەڵگا و ئەرک و چالاکی ئەو ژنە چالاکوانانە کرا کە خەبات دەکەن لە پێناو و ماف و داخوازیەکانیان و ڕۆڵیان هەیە لە ڕێکخراوە گەلی ژینگە پارێزی و زمان و ژنان و بەرزنرخاندنی هەوڵەکانیان.
لە درێژەداو لە پەیامەکەیدا لەسەر پشتگیری ڕێکخراوی ئافرەتان لێیان دڵنیایی دا و ڕۆڵیانی بەرز نرخاند، بە وێستانەوەیان لە بەرانبەر ئەو زوڵمەی لێیان دەکرێت...
دواتر سروودێک بە ناوی ( مارشی ژن)
پشکەش کرا
پەیامی لاوانی خەبات لە لایەن بەڕێز ماردین زاهیدی ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری، پێشکەش کرا
لە پەیامەکەدا ئاماژە بە کۆمەڵگەی کوردستان و ئێران بەهۆی هەندێک کەلتوور و بیرو هزری دواکەوتوانە هەم لەسەردەمی شاو هەم لە سەردەمی ڕژیمی ئاخوندی، سەبارەت بە ئافرەتان و هەروەها یاسای پیاو سالاری و کووشتن و چەوسانەوەیکرد.
یاسای ڕژیمی بە ڕێگە خۆشکەر زانی بۆ پێشێلکردنی مافی ئافرەتان.
دواتر ڕێ و ڕەسمەکە بە پەزیرای لە ئامادەبوان کۆتای هات.