خەباتمێدیا: ژمارەیەک لە کوردانی نیشتەجێی وەڵاتی بریتانیا لە بەردەم سەفارەتی رژیمی ئێران لە لەندەن گردبوونەوەیەکیان بەرێوەبرد و سیاسەتەکانی رژیمی ئاخوندی دژ بە ئ
خەباتمێدیا: ژمارەیەک لە کوردانی نیشتەجێی وەڵاتی بریتانیا لە بەردەم سەفارەتی رژیمی ئێران لە لەندەن گردبوونەوەیەکیان بەرێوەبرد و سیاسەتەکانی رژیمی ئاخوندی دژ بە ئافرەتانی کوردیان مەحکوم کرد.
رۆژی یەکشەممە 19ی رەشەممەی 1397ی هەتاوی بەرامبەر بە 10ی مارس، بەبۆنەی 8ی مارس رۆژی نێونەتەوەیی ئافرەتان، وە بە مەبەستی پرۆتستۆکردنی سیاسەتی دواکەوتووانەی رژیمی ئاخوندی دژ بە ئافرەتانی ئێران و کوردستان بەتایبەت،ژمارەیەک لە کوردانی نیشتەجێی وەڵاتی بریتانیا لە بەردەم سەفارەتی رژیمی ئاخوندی لە شاری لەندەن گردبوونەوەیەکیان بەرێوەبرد، و بە دانی چەندین دروشم و پەیام نارەزایەتی خۆیان لە هەمبەر سیاسەتەکانی رژیم دەربڕی و خوازیاری داخستنی سەفارەتی رژیم لە لەندەن و پشتیوانی وەڵاتی بریتانیا بۆ بزوتنەوەی مافخوازانەی نەتەوەی کورد لە ئێران بوون.
شایانی گوتنە ژمارەیەکی بەرچاو لە ئەندام و هەوادارانی سازمان لەو وەلاتە بە هەڵگرتنی ئاڵای کوردستان و سازمانی خەبات بەشداری بەرچاو و چالاکانەیان لەو گردبوونەوەدا کرد.