وێڕای فشارە لەڕادەبەدەرەکانی رژیمی ئاخوندی بۆ پێشگرتن لە بەرێوەچوونی رێورەسمی نەورۆز لەزۆربەی شارەکانی کوردستانی ئێران هەر لە ورمێ تا لورستان رێورەسمی نەورۆز جێژنی نەتەوەیی کوردستان بەرێوەچوو.لەشاری شنۆ، پیرانشار نەورۆز زۆر بەگەرم و گوڕی بەڕێوەچوو، بەڵام بەهۆی هێرشی هێزە بەکرێگیراوەکانی ڕژیم بۆ سەر خەڵک چەند کەسێک دەستبەرسەر کران و بڵاوە بە خەڵک کرا.هەروەها لە گوندەکانی سیسێر و نستان لە ناوچەی ڕەبەت، لە گوندەکانی تنگیسەر، حەسەن ئاوا و گاوەرۆی سنە و لە مەهاباد و ناوچەی داڵاهۆ و هەروەها لە شاری ورمێ و سەرەڕای ڕێگری و هەڕەشەی هێزە بەکرێگیراوەکانی ڕژیمی ئاخوندی جێژنی نەورۆز بەڕێوە چوو.
جێی ئاماژەیە کە بەڕێوەچوونی ڕێوەڕەسمی نەورۆز لە شارەکانی بانە، بۆکان، سنە، سەقز، ئیلام، کرماشان، دیواندەرە، قوروە، دێولان، کامیاران وهەموو شارە کوردیەکان بەڕێوە چوو و لەم شارانەش بەکرێ گیروانی ڕژیم لە رێگەی جۆراوجۆر فشاریان بو سەر خەڵک هێنابوو تا بەشێوەی گەرم و گور بەرێوەنەچێ و نەورۆز لە،هەستی بەجۆشی نەتەوەیی و وشیاری سیاسی داماڵدرێ.
جێگەی باسە بەڕێوەچوونی نەورۆز لە پارکی منداڵانی شاری سنەش، هێزەکانی ڕژیم هێرشیان کردە سەر مەراسمەکە و سێ کەس لە بەڕێوەبەرانی مەراسمەکە دەسبەسەر کران و بڵاوە بە خەڵک کرا.
هەر وەکوو ئەوەی ڕژیمی ئاخوندی ڕێو شوێنی بۆ بەرێوەچوونی ئەم یادە مەزنە دانابوو جێ بەجێ نەبوو و بەپێچەوانەی ئەو ڕێو شوێنانەی کە ڕژیم داینابوو خەڵکی هەموو ناوچەکانی کوردستان زۆر بەگەرمی یادی نەورۆزیان کردەوە.