پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

کۆبوونەوەی ساڵانەی کۆمیتەی نۆروێژی سازمانی خەبات بەرێوەچوو

کۆبوونەوەی ساڵانەی کۆمیتەی نۆروێژی سازمانی خەبات بەرێوەچوو

رۆژی شەممە ۲۸ی رەشەمەی ۱٤٠ ٠ ی ک خ، کۆمیتەی رێکخستنی نۆروێژی سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران بە سەرپەرستی رێکخستنەکانی دەرەوە کۆبوونەوەی ساڵانەی خۆی بەرێوەبرد.
سەرەتای کاری کۆبوونەوە بە ساتێک وەستان و فاتیحەیەک بۆ گیانی پاکی شەهیدانی کورد و کوردستان بەتایبەت شەهیدانی سوورخەڵاتی سازمانی خەبات دەستی پێ کرد.
سەرەتا کاک عەبدوڵا قادری بەرپرسی کۆمیتەی نۆروێژ بەخێرهاتنی بەشدارانی کرد و خشتەی کاری کۆبوونەوەکەی خستە بەردەم ئامادەبووان و ئیشارەی بە دواکەوتنی کۆبوونەکان بەهۆی نەخۆشی کرۆنا و ئەو دۆخە نەخوازراوەی پێشهاتبوو کرد و وتی: پێویستە هەموو لایەکمان هیمەت بکەین کارەکانی کۆمیتە بخەینەوە سەر رەواڵی ئاسایی خۆی و ئەو کارانەی پێویستە ئەنجام بدرێن پۆلین بکەین و هەموو بەشەکانی کۆمیتە بە جددیەتەوە هەنگاوی بۆ هەڵگرن.
پاشان کاک عەلی بەهرامی بەرپرسی رێکخستنەکانی دەرەوەی سازمانی خەبات وێڕای دەستخۆشی و سوپاس بۆ گرتنی ئەم کۆبوونەوە و بەشداری ئەندامانی سازمانی خەبات و خەمخۆریان بۆ ئەرکە تەشکیلاتیەکانیان چەند وتەیەکی پێشکەش کرد.
کاک عەلی بەهرامی چەند بەرنامە و راسپاردەیەکی سەرکردایەتی بۆ کاری کۆمیتە خستە بەردەم کۆبوونەوەو داوای لە بەرپرس و کادر و ئەندامانی کۆمیتەی نۆروێژ کرد کە بە گوڕتر لە رابردوو کار لەسەر پێشخستنی کارەکانی سازمان لە نۆروێژ بکەن و ئامادەیی خۆیشی بۆ ئاسانکاری و پشتیوانی لە هەموو هەنگاوەکانی کۆمیتە دەربڕی.
لە درێژەی کاری کۆبوونەوەدا هەڵسەنگاندن بۆ بەشە جیاجیاکانی کۆمیتەی نۆروێژ کرا و پلان و بەرنامەی پێویست بۆ زیاتر کارا کردنی ئەو بەشانە خرایەڕوو و پەسەند کران.
لە کۆتاییدا هەمووان بریاریان دا بە گیانێکی خەباتیانە درێژە بە خزمەتە نەتەوەیی و نیشتمانیەکان بدەن و رێگە نەدەن هیچ بەربەستێک لەبەردەم کارەکانی سازمانی خەبات لە وەڵاتی نۆروێژ دروست بێ.


2 ساڵ و 7 مانگ و 28 ڕۆژ و 10 کاتژمێر و 11 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

کۆبوونەوەی ساڵانەی کۆمیتەی نۆروێژی سازمانی خەبات بەرێوەچوو

کۆبوونەوەی ساڵانەی کۆمیتەی نۆروێژی سازمانی خەبات بەرێوەچوو



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن