بە ناوی یەزدانی بێ هاوتا
نەورۆز هێمای راپەڕێن و خۆڕاگریە
ئامادەبوانی هێژا!
تێکۆشەرانی ڕیزەکانی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران!
هۆگرانی ڕێگای ئازادی و سەرفەرازی!
نەورۆز هێمای ڕاپەڕین و خۆڕاگیرییە.
بەخەێر بێن بۆ ئەم بۆنە پیرۆزه نەتەوەییە. جەژنی نەورۆز جەژنی کوردەواری و جەژنی بەشێک لە نەتەوەکانی خۆرهەڵاتی ناوەڕاستە. ئەم بۆنە پیرۆزە لە مامۆستایانی قۆتابخانەکان, زانستگاکان, زیندانیانی سیاسی کورد و تێکڕای زیندانیانی سیاسی ئێران کە لە چاڵەڕەشەکانی ڕژیمی دیکتاتۆری ئاخوندیدان پیرۆزبێ.لەکرماشان لە تاقوستان له جوانڕۆ لە نەوسوود لە پاوە لە پیری شارلیار لە یارسانیەکان لە هەموو هاونیشتمانیانی شارو ناوچەکانی کرماشانی سەربەرز. لە ئاگری لە ورمێ، لە سنەی سەربەرز و کچان و کوڕانی تێکۆشەرو خۆێنگەرم و نیشتمان خۆشەویست. لە مەهاباد شاری قارەمانی و مەردایەتی و شاری کۆماری جوانەمەرگ. لە بۆکان مەڵبەندی زانست و ڕۆشنبیری و ئەدەبی کوردی. لە شنۆ مەکۆی کوردایەتی و چاکی و شاری جوان و ڕازاوە. لە پیرانشار شاری تێکۆشەرانی دەروەست و ئازادیخواز. لە ڕەبەت شار و مەڵبەندی پێشمەرگە قارەمانەکانی مەیدانی نەبەردیی و ئازایەتی. لە سەقز مەکۆی کوردایەتی بێ پەڵەو نیشتمان خۆشەویستی. لە مەریوان شاری دوانزە سوارە, شاری جوان و ڕازاوەی نیشتمانی ڕەنگین. لە بانە شاری لەبان و سەربەز مەکۆی تێکۆشەرانی بەهەست و خەمخۆر بە ژینگەو بە زمان و فەرهەنگی نەتەوەیی. بەڵێ لە هەموو جەماوەری شار و گوندی نیشتمانی ئازیز پیرۆز بێ لە جەماوەری سەرانسەری ئیران و تێکڕای نەتەوەکانی پیرۆز بێ.
هانیشتمانیانی بەڕێز!
جوڵانەوەی مافخوازانەی ئێوە جوڵانەوەیکی ڕەواو بەحەقە جوڵانەوەیکە لە بەرانبەر دڕندەترین ڕژیمی سەردەم ڕژیمێک کە ۴۳ ساڵە ماف و ئازادیەکانی خەڵک بە شێوەێکی بێسنور پێشێل دەکات. جوڵانەکەیکی ڕەوا کە ۴۳ ساڵە سات بە ساتی بە خوێن, بە دەرد, بە ڕەنج درێژە پێدراوە. ڕاستە سەرکەوتن مسوگەر و یەکلایی و حەتمی نەبووە بەڵام خودی بەردەوام بوون لە خەبات و تێکۆشان بەڵگەیە بۆ سەرکەوتن و گەیشتن بە ئامانج. چونکە ئێمە لەگەڵ دڕندەترین ڕژیمی مێژوو بەرەوڕووین ڕژیمێک کە هیچ سنوریک بۆ شکەنجەدان و کوشتن و جنایەت ڕەچاو ناکات. پێویستە هەموومان یەکدەنگ بین, هاوکار بین بۆ بەربەرەکانێ ئەو دەسەڵاتە دیکتاتۆرە. جێگەی دڵخۆشییە لە نیشتمانی ئازیزدا هەموو چین و توێژەکان یەکدەنگ و یەکڕێزن لە ناویەکداو ئەوەندی پێیان دەکرێت تێدەکۆشن و کار دەکەن. هۆمێدەوارم هێز و لایەنە سیاسیەکانیش ڕەچاوی ئەو هەڵوێستە مەردانەو نیشتمان خۆشەویستیانەی جەماوەری کوردستان بکەن کە سەرەڕای بوونی ستەم و چەوسانەوەو بێدادی بەرین, بەڵام یەکگرتوانە تێدەکۆشن و هیچ سنورێکیان بۆ هاوکاری و پیکەوە کارکردن نییە.کچان و کوڕانی تێکۆشەرو هەموو تاکێکی هاونیشتمانی بەبێ ئەوەی ڕەچاوی جیاوازی باوڕەکان و بۆچونی یەک بکەن، هەمووی یەکگرتوانە لەپێناو ئازادی لەپێناو ژینگە لە پێناو پاک و خاوێنی لەپێناو کوردایەتی و زمان و فەرهەنگی نەتەوەیی تێدەکۆشن. پەیامی ئێمە سازمانی خەبات پەیامێکی ڕوون و ئاشکرایە بۆ ڕژیمی دیکتاتۆری ئاخوندی. ئێمە ئەو ڕژیمە بە نامەشروع و ناڕەوا دەزانین, ئەو دەسەڵاتە بە دەسەڵاتێکی دیکتاتۆر دەزانین و ئەو ڕژیمە دەبێ بڕوخێ. ئێمە داواکارین هەموو لایەیک ڕەچاوی ئەو حەقیقەت و ڕاستیە بکەن کە ئەو ڕژیمە بۆ وتووێژ و دانوستان نابێ. ئەو ڕژیمە نەتەنیا مافی هیچ تاکێکی کۆمەڵگە نادات بەڵکو تەنانەت مافی ئەو کەسانەی لە چوارچێوەی ئەو دەسەڵاتەدا بوون و خزمەتیان کردووەو مۆرەی گرنگی ئەو دەسەڵاتە بوون، ئێستا لە زیندان و چاڵەڕەشەکانیدان. هەر بۆیە هۆمێد بەو ڕژیمە و ئۆمێد بە چاکسازی و ڕێفۆرم لەو ڕژیمە بێجگە لە خەیاڵ و بڵقی سەر ئاو شتێکی دیکە نییە. ئەو ڕژیمە لە ماوەی ۴۳ ساڵ دا بەردەوام ئاژاوە دەگیڕێ و دەخالەت دەکات لە کار و باری وەڵاتان, هەوڵ بۆ دروست کردنی بۆمبی ئەتۆم دەدا. لە تازەترین کردەوەی ئاژاوەگێڕانەیدا شاری هەولێر پێتەختی حکومەتی هەرێمی کوردستانی بەر موشەک دا بەبێ هۆ، زۆر ڕووهەڵماوانانە ئاخوندەکان و پاسدارەکان باس لەوە دەکەن کە دیسانەوە هەریمی کوردستان و هەرکوێکیان پێ خۆش بێ بۆمبارانی دەکەن. سیاسەتی شەڕخوازی ئەو دەسەڵاتە دەرخەری ئەو ڕاستیەیە کە دۆستی هیچ میللەت و نەتەویک نییەو ئەوانەی لە هەریمی کوردستان هۆمیدیان هەیە کە ڕژیمی هاوکاریان بێت دەبی بزانن تا لە ڕژیمی ئاخوندی نزیک بن,تا ڕێگەی دەستێوەردان بە ڕژیمی ئاخوندی بدەن لە کار و باری وڵاتەکەیاندا بێگومان ئاسۆێکی ڕوون و ئۆمیدێک بۆ دەرباز بوون لە قەیران و کێشەکان نابینن. ئیمە ئەو کردەوەی ڕژیمی ئاخوندی مەحکوم دەکەین, هەروەک لە ڕاگەیندراوی سازمانی خەباتیش دا هاتووە. ئیمە بە شانازیەوە ڕەوت و ڕێگای دروست و سەردەمیمان هەیەو پێمان وایە ئەگەر هەموو هێز و لایەنە سیاسیەکان ئەو ڕەوتەی سازمانی خەبات بگرنە بەر و نەخەێر بۆ ڕژیمی ئاخوندی و وتووێژ و دانوستان بگرنە بەر،بێگۆمان جوڵانەوەی مافخوازانەی کوردستان باشتر ڕێگا دەبڕێ. ڕژیمێک کە ڕۆژ نییە لاوانی بێتاوانی کوردستان و ئێران ئیعدام نەکات و جنایەت نەخوڵقێنێ. دەبێ ئێمە سنورەکانی خۆمان لەگەڵ ئەو دەسەڵاتە دیکتاتۆرە دیاری بکەین. ئەو ڕژیمە بێجگە لە سەرکوت و چەوسانەوەی خەڵکی کوردستان و خەڵکی ئیران هیچ کارێکی دیکەی نەکردووە. خەڵکی ئێرانی توشی برسیەتی کردوە, هەوڵ ئەدات بۆمبی ئەتۆمی دروست بکات و داهاتی ووڵات لە بەرنامەی ئەتۆمی و لەبەرنامەی چەکسازی و شەڕسازی خەرج دەکات و یا ئەوەی ئاخوندەکان و مۆرەکانی دەسەڵات دەیدزن و تاڵانی دەکەن. ئەو ڕژیمەو دەسەڵاتدارانی خەڵکی ئیرانیان برسی و توشی دەیان کۆسپ و تەگەرە کردووە. ئیرانیک کە یەکێک بووە لە ووڵاتە خۆش و ڕازاوەکانی جیهان و پێشکەوتوو بوو, ئیستا یەکێکە لە ووڵاتە دواکەوتووەکانی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست و جیهان. هەر بۆیە ڕژیمی دیکتاتۆری ئاخوندی دەبێ بڕوخێ و بێگومان تا ئاخوندەکان لەسەر دەسەڵات بن, نە خەڵکی ئیران ئیسراحەت و خۆشی دەبینێ و نە خەڵکی ناوچەکەش بە ئاسوودەیی دەژین و وەک دەبینین کە لە سەراسەری جیهانیش دا ئەو ڕژیمە بۆتە هۆی کێشەو ناکۆکی و ئاژاوەگێڕی.بۆیە لەم ڕۆژە پیرۆزەدا لە نەورۆزی پیرۆز, لە نەورۆزی سەرهەڵدانەوەی خەبات و تێکۆشان و بەرخۆداندا جاریکی دیکە سپاسی زۆرمان هەیە بۆ هەموو لایەک و جارێکی دیکە پیرۆزبایی بە هەموو لایەک دەڵین،بە کەس و کاری شەهیدان و پێشمەرگە قارەمانەکانی کوردستان و بەتایبەت پێشمەرگەکانی سازمانی خەبات و هەموو هۆگرانی ڕیبازی سازمانی خەبات. پیرۆز بێ جەژنی نەورۆز, سەرکەوتوو و سەربەرز و پایەدار بن.