رۆژی شەممە، ٦ی خاکەلێوەی ١٤٠ ١ ژمارەیەک لە ئەندامانی کۆمیتەی نۆروێژی سازمانی خەبات بەشداریان لە رێوڕەسمی جەژنی نەورۆز کرد کە لەلایەن دەفتەری شۆرای ملی مقاومەتی ئێران و سازمانی موجاهیدین لە شاری ئۆسلۆ رێکخرا بوو.
لەو رێوڕەسمەدا کە ژمارەیەکی بەرچاو لە ئێرانیان و میوانی نۆروێژی بەشدار بوون شییکردنەوەیەک لەسەر مێژووی نەورۆز و شێوازی یادکردنەوەی جەژنەکە و پێناسەی سفرەی حەوت سین پێشکەش کرا.
پاشان بەڕێز پەروێز خەزایی نوێنەری شورای میلی موقاوەمەت لە وەڵاتانی نۆردیک وتارێکی پێشکەش بە ئامادەبووان کرد. دواتر چەند هۆنراوەیەکی نەورۆزانە پێشکەش کران.
هەروەها پەیامی کۆمیتەی نۆروێژ بەبۆنەی نەورۆز و سەری ساڵی نوێ لە لایەن خاتوو کوێستان کەریمی پێشکەش کرا.
رێوڕەسمەکە بە هەڵپەڕکی و گۆرانی و شادی و خۆشی هەتا درەنگانێک درێژەی کێشا.