پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

سەروەری گەل: شەهید عەبدوڵا نانەوا

سەروەری گەل: شەهید عەبدوڵا نانەوا




هەر وەک خوێنی شەهید وشک نابێتەوە و ڕێبازی کوێر نابێتەوە، هەروا ناویان لەسەر زارانە و یادیان لە دڵاندایە.



شەهید ژیانی دانا بۆ هەژاران دەردی مردنی وەئەستۆ گرت بۆ تیماری دەردەداران، بە خوێنی دێڕی ڕێبازی شۆڕشی کێشا، کە دوا شوێنی کوێر نەبێتەوە. تروسکەی گیانی چۆڵە چرای شۆڕشگێڕانە لە شەوەزەنگی ستەمداو هەناسەی بەسروە سپێردراوی پشوو دێنێتەوە بەرماندوان و ورە دەدا بە زیندوان، دەژینێتەوە دڵی دڵ مردووان. شەهید کۆڵەکەی گەلانە، سەرمایەی ژیانە، سەنەدی نیشتمانە. هەر جێیەک لەو نیشتمانە، سەنەدێکی لەسەرە، کۆرپە شەهیدێکی لەبەرە. خوێنی لەسەر ڕژاوە، کوردێکی خەباتگێڕی لەسەر کوژراوە. لاوی بە ورە و قارەمانی لەسەر داناوە. جوێ لەوە کە هی خۆیەتی چەند جار بەخوێن کڕیویەتی.



چ بکەین ئەوە میراتە بۆ کورد بەجێ ماوە نیشتمانی بە خوێن پاراوە، مێشکیان لەسەر بست بە بستی پڕژاوە.



واش پێمان ڕەوا نابینن، دوژمنان لێمان دابێنن لە گشت لاوە تێمان وەردەدەن. وەک گورگی چەشتە بۆمان دێن ناهێڵن تاوێک پشوودەین، ئاورێک لە زوو ڕابردوو وەردەین لە دوا ڕۆژمان بیرکەینەوە باری ژینمان لێک دەینەوە.



شار و دێمان دەڕوخێنن، بەروو باغمان دەسووتێنن.









گەلان لە کوێ و ئێمە لە کوێین؟



ئەمڕۆکەمان خۆزگە بە دوێنێ.









بەڵام ئەستۆ کەج ناکەین. خەبات ئەکەین هەتا هەین، با هەر هەڵێن بەزیوان خۆبشارنەوە لە نەدیوان، دیارە خۆفرۆش چەندن و لە ڕێی جۆش بەندن.



با بڕۆن بەرهەڵست و هەڵێن هەل پەرەست.



ئێمە شەهید لە بیرناکەین و ڕێبازیان کوێر ناکەینەوە، زوو زوو یادیان دەکەینەوە، بە دۆعای خێر یادیان دەکەین، گۆڕیان بە هەڵاڵە پەرژین دەکەین، ئاوی ڕەحمەت لە گیانیان ئاژین دەکەین، ناویان بۆ خەڵک تازە دەکەینەوە، ئاوڕ لە مێژوویان دەدەینەوە، با لە بیربن و دڵگیربن. تا ببنە چرای بەری دوایی، بەرەو بەهەشت بۆیان ببنە بەرایی. ئەمڕۆ نۆرەی سووکەڵە سوارێکی مەیدانی خەباتی خوێناوییە. نۆرەی نەونەمامێکی باخی شەهیدییە. دەم وشکێکی ناهومێدییە، بەو دەم وشکەش بە خوێنی ئاڵی، خاکی پاکی کوردستانی ئاوداو بە مناڵی و کاڵی و بە شانزدە ساڵی خۆی خزاندە کۆڕی شەهیدانی سازمانی خەباتەوە.



شەهید عەبدوڵا نانەوا کوڕی مام حسێن لە بنەماڵەیەکی هەژار و دێ نشین لە گوندی ( بارێی گەورە ) لە ناوچەی سیوەیل لە دایک بوو. پاشان ماڵیان چووە شاری بانە. لەوێ خوێندنی سەرەتایی دەست پێکرد. دوای ڕوخانی ڕژێمی شایەتی و هێرشی ناڕەوای تازە پیاکەوتوو بۆ سەر کوردستان.









هەر چەندە درێژەدان بە خوێندنەکەی لەلا بەنرخ بوو، بەڵام هەستی بە ستەم دەکرد و خۆی ڕانەگرت کە لە بەربەرەکانێی چەکدارانە لە بەرانبەر هێرشی دوژمنی شەڕخوازدا دەست ڕاگرێ.



لە ساڵی ١٣٥٩دا چەکی پێشمەرگایەتی هەڵگرت. هەر چەندە پێیان دەگوت جارێ کوردستان پێویستی بە چەک هەڵگرتنی تۆ نییە، دڵی ڕا نەدەوەستاو لە ڕیزی خەبات نەدەچووە دەر و بۆ چالاکی و جەنگ دەڕۆیی.









زۆر جار کە فەرماندەکان لەگەڵ خۆیان نەیان دەبرد بە خۆشی ونوکتە دەیگوت منیش بەرن ئەو هەموو پێشمەرگە نانەوایەکیان دەوێ بە شانازییەوە بۆ خۆی و بە داخەوە بۆ هەموو هاوسەنگەرانی لە ڕۆژی ١٦ی/خاکەلێوە/۱۳٦۱ دا لە دووڕیانی ( سیاومە ــ ماماڵ ) لە دەشتە تاڵی ناوچەی بانە بە هۆی مینێکی دوژمن کە لە ژێر ماشێنەکەیاندا تەقییەوە شابازی گیانی بەرەو بەهەشتی شەهیدان لە شەقەی باڵیداو لەشی زەنوێری بە ئاگری کینەی قین لە دڵان هەڵپڕوکا.






 




هەزاران سڵاو لە گیانی ئازیز و خۆشەویستی بێت




2 ساڵ و 7 مانگ و 24 ڕۆژ و 9 کاتژمێر و 43 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

سەروەری گەل: شەهید عەبدوڵا نانەوا

سەروەری گەل: شەهید عەبدوڵا نانەوا



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن