بە بۆنەی هاتنی مانگی ڕەمەزانی پیرۆزەوە، بە ناوی خۆم و سەرکردایەتی و هۆگرانی ڕێبازی سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران، گەرمترین پیرۆزبایی بە موسڵمانانی کوردستان و سەرانسەری ئێران و جیهان پێشکەش دەکەم.
لە یەزدانی بێ هاوتا داواکارم ڕۆژ و و تاعەتی هاونیشتمانییانی موسڵمان قەبوڵ بکات و جوڵانەوەی گەلی ستەملێکراوی کورد و تێکڕای نەتەوەکانی دیکەی ئێران و شۆڕشی ڕەوا و ئازادیخوازانەی جەماوەری ستەمدیدە بەسەر دەسەڵاتی دیکتاتۆری ئاخوندی دا سەرکەوتوو بکا.
سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران
سکرتێری گشتی
بابەشێخ حوسەینی
12 ی خاکەلێوەی 1401 کۆچی خۆری
1 ی ئاوریلی 2022 زایینی