پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

ئەرکی لاوان لە هۆشیاری و ڕۆشنبیری سەردەمیانە لە کۆمەڵگە

ئەرکی لاوان لە هۆشیاری و ڕۆشنبیری سەردەمیانە لە کۆمەڵگە

ماردین زاهدی
پارێزگاری لە نەتەوە و نیشتمان ئەرکی هەر تاکێکی نیشتمان پەروەرە و تێکۆشان لە پێناو ڕزگار کردنی هەوڵ و ماندوو بوونی زۆری دەوێ. ڕێگای خەبات و موبارزە ڕێگایەکی زۆر دوور و درێژە و دەبێ قۆناغەکانی بە جۆرێک تێپەڕ بکرێت کە هاوکات لەگەڵ بەرخۆدان،دەبێ هەوڵ بدەین لە کۆمەڵگەکانی پێشکەوتووی جیهانی زۆر دوا نەکەوین.
خەبات لە دژی پێکهاتەی دەسەڵاتی ئاخوندی ئێران زۆرتر لە ۴۳ ساڵە درێژەی کێشاوەو بە خۆێنی هەزاران لاوی تێکۆشەرو هەزاران ئازادیخواز بەردەوامە. ئەو دەسەڵاتە بۆ مانەوەی لە حوکمڕانی، هەر چەند ساڵ جارێک لە نمایشی بە ناو هەڵبژاردندا، مۆرە و دەسەڵاتدار و سەرۆک کۆمار و حکومەتێکی نوێ،بە فریو کاری بۆ هەڵخەڵەتاندنی خەڵک بۆ بەشداری لە دەنگدان پێک دەهێنێ کە پاشان هەر ئەو حکومەتەی کە بە فێڵ و بەناوی دیموکراسی،دەسەڵات بە دەستەوە دەگرێ،کە سەرکوت و چەوساندنەوەی خەڵک لە بەرنامەی کار کردنیدا دادەڕێژێ. ئەزموونی ئەو هەموو ساڵە زۆر بە ڕوونی باسی ئەوە ئەکات کە حکومەتی ئاخوندی ئێران بچووکترین گرنگیەێک بە ژیانی خەڵک نادات و بۆ بەرژەوەندی و پەرەپێدانی بیرۆکە چەقبەستووەکانی خۆی لە هیچ جینایەت و زوڵمێک خۆی ناپارێزێت و تەنانەت زۆرترین هەوڵی خۆی بۆ لەناو بردنی تێکۆشەران و ئازادیخوازان لە ناوخۆی ئێران و خەڵکی ئێران بە تێکڕا و هێزە ئۆپۆزیسیۆنەکان بە تایبەت ئەدات. سەرەتای بە دەسەڵات گەیشتنی ئەو حکومەتە بە هێرش کردنە سەر کوردستان و حوکمی جیهاد بوو, بەڵام ئەوەی کە بیر بکەینەوە حوکمی جیهاد دژ بە کوردستان نەماوە هەلەیە و لە ڕوانگەی ئاخوندەکان خەڵکی کوردستان هێشتا هەر ئەو کافرەن کە شایەنی لەناوچوونن. هێرش کردن بۆ سەر کولتوور و زمان و فەرهەنگی خەڵکی کورد لە ڕێگای شەڕی نەرم هەر پەیڕەو کردنی حوکمی جیهادە و هەوڵ بۆ سڕینەوەی جگە لەجینایەتی دژ بە مرۆڤ شتێکی دیکە نییە.
بێگومان لە ئێستادا جۆرێکی نوێ و گرنگ لە شێوەی خەبات و تێکۆشانی ئێمەدا هەیە کە پێویستە گرنگی زیاتری پێ بدەین و ئەویش شەڕی ئەمڕۆی ئێمە لایەنێکی زۆر گرنگی هێرش کردن بۆ سەر بیر و باوەڕە نەتەوەییەکانە و بەو پێیە بودجەیەکی زۆر بە دەنگ و ڕەنگی حکومەت و میدیاکانی دیکەی تەرخان دەکرێ. شەڕی میدیایی کاریگەرێکی زۆری لە سەر کۆمەڵگە هەیە و نابێ بە ئاسانی لێ بوگزەرین. بۆیە لە دەرەوەی وڵات هێزە ئۆپۆزیسیۆنەکان و لە ناوخۆش توێژی خوێندکار و لاوان ئەرکی بەرپەرچدانەوەیان ئەکەوێتە ئەستۆ. لاوان و خوێندکاران بە زانیاری وەرگرتن لە سەرچاوە دروستەکان و بوونی پەیوەندییان لەگەڵ ئۆپۆزیسیۆن و ئەو هێزە خەباتکارانەی کە هەوڵی زۆر بۆ بڵاو کردنی ڕاستییەکان و ڕوو کردنی دەستی ئاخوندە شەیادەکان ئەدەن, توانیویانە چالاکی و بەرچاو ڕوونێکی زۆر باشیان بۆ خۆیان و کۆمەڵگە بێت و بەرەنگاری زۆربەی پیلانەکانی ئەو حکومەتە زاڵمە ببنەوە. حکومەتی ئاخوندی زۆربەی ترسی هەر لەو چینە ڕووناکبیرەیە و تەواوی هەوڵی خۆی بۆ سڕینەوەیان بە زیندان و ئازار و ئەزیەتیان ئەدات. بەڵام سەرەڕای تەواوی ئەو هەوڵانەیان ڕۆژ بە دوای ڕۆژ, ڕێژەی ئەو چینە بەرزتر دەبێت و کومەڵگە بەرەو ڕووناکی زۆرتر دەڕوات و لاوانی بوێر بوونەتە چەقڵی چاوی ئاخوندەکان.
کردەوە پۆپۆلیستیەکانی خومەینی بوو بە هۆی ئەوەی کە کەسانی ساویلکە پێیان وا بێ کە چاکسازی لە حکومەتی ئاخوندی ئەگەری هەیە, بەڵام هیچ جۆرە ڕیفۆرمێک نەکراوە و پاش ۴۳ ساڵ هێشتا ڕەوتی پۆپۆلیستی بەردەوامە و ئۆپۆرتۆنیستەکان کەڵک لە چینی ساویلکە ئەگرن. ڕاستی ئەوەیە کە حکومەتی ئاخوندی تا کۆتایی خۆی دەست لە پەلەقاژەی ناکێشێت و تەواوی هەوڵی خۆی بۆ مانەوەی ئەدات و سەرەڕای ئەو هەموو زۆڵمە چینێکی هەرچەند کەم بەڵام لایەنگری نەزانی هەر هەیە. ئەو کەسانەی کە خەڵک بە خۆفرۆشیان دەزانن و پێیان وایە ئەو حکومەتە نامەشروعە هەتا سەر دەمێنی.
یەکێک لەو ئەرکانەی کە لاوانی بوێر و ئازادیخواز لە ئەستۆیانە وە ئاگا هێنانەوەی ئەو کەسانەیە کە تەنیا بەبۆنەی نەزانییەوە لایەنی خراپیان هەڵبژاردووە و هەتا دێر تر نەبووە بگڕنەو بۆ باوشی نەتەوە و نیشتمانی خۆیان.
کوردستان لەم ڕۆژانەدا کە چرکە کانی کۆتایی ژیانی بێ بایەخ و پڕ لە ئازاری حکومەتی ئاخوندی دەبینێ پێویستی بە یەکگرتوویی هەرچی زۆرتری خەڵک لە ناوخۆ و هەروەها لەگەڵ حیزبەکان هەیە تا بە زووترین کات و کەمترین خەسار بە مافی خۆمان بگەین.


2 ساڵ و 7 مانگ و 19 ڕۆژ و 8 کاتژمێر و 32 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

ئەرکی لاوان لە هۆشیاری و ڕۆشنبیری سەردەمیانە لە کۆمەڵگە

ئەرکی لاوان لە هۆشیاری و ڕۆشنبیری سەردەمیانە لە کۆمەڵگە



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن