ڕۆژی پێنج شەممە، ۱۱ خاکەلێوەی ١٤٠ ١ شاندێکی کۆمیتەی نۆروێژی سازمانی خەبات کە پێک هاتبوو لە بەڕێزان کاک مەحموود یوسفی و کاک عومەر کەریمی بەشداریان کرد لە ڕێوڕەسمی بە خاک سپاردن و سەرەخۆشی کاک مەلا حەسەن ئەحمەدی پێشمەرگەی دێرینی حیزبی دیموکراتی کوردستان.
شایەنی باسە شاندی کۆمیتەی نۆروێژ تاجە گوڵینەی ڕێزلێنانیان لە سەر گۆڕی خودا لێخۆشبوو دانا. هەروەها لە سەرەخۆشی ناوبراودا کاک مەحموود یوسفی بەرپرسی پەیوەندییەکانی کۆمیتە پەیامی سەرخۆشی کۆمیتەی نۆروێژی بەبۆنەی ئەم یادە دڵتەزێنە خوێندەوە.