شەهیدانی یەک شەوە کە شۆڕە سوارانی مەیدانی خەباتی نەپساوەی گەلی کوردن، بە خوێن و گیانی خۆیان وەفایان بۆ خاک و نیشتمان سەلماند.
پێشمەرگە قارەمانەکانی سازمانی خەبات هەڵگری پەیامی ئازادی و سەربەستین، تا وڵات خاوەن ئەم ڕۆڵە بە ئەمەکانە بێت هیچ کات ئیرادەی ناشکێت.
پێشمەرگەکانی سازمانی خەبات، لە یەکێک لە گەڕانە سیاسییەکانی ناوچەی بۆکاندا لە دێهاتی پشت ناڵەشکێنەی بۆکان ڕۆژی 16ی خاکەلێوەی ساڵی 1361 لە نزیک گوندی یەک شەوە کەوتنە گەمارۆی هێزێکی زۆری دوژمن کە تانک و هەلیکۆپتەر پشتیوانیان لێ دەکردن، دوای شەڕێکی قارەمانانە و سەنگەر بە سەنگەر، پۆلێک پێشمەرگە بە فەرماندەیی شەهید وریا ئارام و 6 کەس لە هەڤاڵانی شەهید بوون: شەهید وریا، حوسێن ساحیب نەزەر، ئیسماعیل سلێمان زا دە، سادق زەندی، عوسمان عەبوو، محەممەد ڕەسووڵی، محەممەد خالیدی. شەهید ئارام کە بریندار بوو گولەی لە ئەستۆی درا بوو لە کاتێکدا کە خەریک بوو بە خوێنی خۆی لە بەردێکی دەنووسیØ›
«وریا بۆ کوردستان» نەگەیشت بینووسێت و گیانی بۆ کۆڕی شەهیدان لە شەقەی باڵی دا و پاشماوەی نووسراوەکەی هەڵگرت بۆ بەهەشتی شەهیدان.
هەزاران سڵاو لە گیانی پڕ لە شانازی مامۆستا ئارام و هاوڕێیانی و سەرجەم شەهیدانی ڕێی ڕزگاری کورد و کوردستان.
سڵاو لە کۆڕی گەرمی شەهیدان کە بە خوێنی گەشیان بناغەی ڕزگاری بۆ کوردستان دا دەمەزرێنن.