پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

هێرشی تیرۆریستی دەست و پێوەندەکانی رژیم بو سەر هەرێمی کوردستان

هێرشی تیرۆریستی دەست و پێوەندەکانی رژیم بو سەر هەرێمی کوردستان

خەباتمیدیا: شەوی چوارشەممە ڕێکەوتی 6/4/2022 بەکرێگیراوانی ڕژیمی ئاخوندی و سوپای تیرۆریستی پاسداران، لە نزیک حەمدانیەو خازر، سێ مووشەکی جۆری کاتیۆشایان هاویشتە ناوچەیک لە نێوان کەورگۆسک و شارۆچکەی خەباتی شاری هەولێر.
دژە تیرۆری هەرێمی کوردستان لە پەیجی فەرمی خۆی ڕایگەیاندووە کە سێ مووشەک لە نزیک پاڵاوگەیکی نەوتیی لە کەورگۆسک و ناحیەی ڕزگاری سەر بە پارێزگای هەولێر تەقێندراون کە هیچ زیانێکی گیانی و ماددی لێ نەکەوتووەتەوە.

جێگەی باسە موشەکێکی کاتیۆشا لە سنووری ناحیەی رزگاری بەر زەوی کەوتووە کە مەوداکەی لەگەڵ بنکەکانی سازمانی خەبات لەو شاروچکەیە نزیکەو هەر بەو بۆنەوە پێوەندییەکی زۆر لەناوخۆ و دەروە بەمەبەستی ئاگادار بوون لەرەوشی پێشمەرگەو خانەوادەکانی جێگیر لە بارەگای ناوەندی کراوە کە بەخۆشیەوە رایدەگەێنین ئەو هێرشە تیرۆریستیەی دەست و پێوەندییەکانی رژێمی ئاخوندی هیچ زیانێکی نەگەیاندوە.
ئاشکرایە ئەو هێرشە تیرۆریستیە جارێکی تر رسوایی و ترسنۆکی و ئاژاوەگێڕی دەسەلاتدارانی ڕژیمی ئێران ئاشکرا دەکا.


2 ساڵ و 7 مانگ و 13 ڕۆژ و 9 کاتژمێر و 53 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

هێرشی تیرۆریستی دەست و پێوەندەکانی رژیم بو سەر هەرێمی کوردستان

هێرشی تیرۆریستی دەست و پێوەندەکانی رژیم بو سەر هەرێمی کوردستان



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن