شه‌ممه‌ 

3 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

له‌یادی شەهید بوونی مامۆستا ئارام و هاورێیانیدا

له‌یادی شەهید بوونی مامۆستا ئارام و هاورێیانیدا

بابەشێخ حسێنی

مه‌‌‌لانی جوان به‌‌‌ هاتنی وه‌‌‌رزی به‌‌‌هار به‌‌‌ ئاوازی خۆش له‌‌‌ پێ ده‌‌‌شتی بۆکان و له‌‌‌ یه‌‌‌کشه‌‌‌وه‌‌‌ شادییان ده‌‌‌گێڕا و مژده‌‌‌ی هاتنی به‌‌‌هاری ڕه‌‌‌نگینیان به‌‌‌ هاونیشتمانانی غه‌‌‌مبار وسته‌‌‌ملێکراو ده‌‌‌دا. به‌‌‌فر له‌‌‌ پشتی یه‌‌‌کشه‌‌‌وه‌‌‌ و ئه‌‌‌حمه‌‌‌ئاوا، ده‌‌‌تواوه‌‌‌ و به‌‌‌ دڵی زه‌‌‌ویدا ده‌‌‌چوه‌‌‌خوار و هه‌‌‌ژاران به‌‌‌ تینی هه‌‌‌تاو له‌‌‌شیان گه‌‌‌رم داده‌‌‌هات، به‌‌‌رخ و کاری ساوا هه‌‌‌ڵبه‌‌‌ز و دابه‌‌‌زیان بوو به‌‌‌و سروشته‌‌‌ رازاوه‌‌‌ شادییان ده‌‌‌گێڕا.کیژ و کوڕانیش دڵخوش بوون به‌‌‌وه‌‌‌ی له‌‌‌ به‌‌‌هاردا به‌‌‌ که‌‌‌ژ و کێودا دێن و ده‌‌‌چن له‌‌‌ گه‌‌‌ڵ هه‌‌‌ڵکه‌‌‌ندنی که‌‌‌نگر و گێلاخه‌‌‌ و چاوکوتکه‌‌‌ و گژوگیا هه‌‌‌وای بێگه‌‌‌ردی به‌‌‌هاریان هه‌‌‌ڵده‌‌‌مژی و سۆزیان ده‌‌‌کرد. له‌‌‌گه‌‌‌ڵ ئه‌‌‌وه‌‌‌دا شاری بۆکانی رازاوه‌‌‌ی مه‌‌‌کۆی ئه‌‌‌دیبانی کوردپه‌‌‌روه‌‌‌ر وه‌‌‌ک زۆر شاری نیشتمان به‌‌‌ هێزی رژیمی ئاخوندی ئابڵۆقه‌‌‌ درابوو، شه‌‌‌مشه‌‌‌مه ‌کوێره‌‌‌کانی پارێزه‌‌‌ری سته‌‌‌م وتاریکی ژیانیان له‌‌‌ خه‌‌‌ڵک تاڵ کردبوو. له‌‌‌ به‌‌‌رانبه‌‌‌ردا پێشمه‌‌‌رگه‌‌‌ دلێره‌‌‌کانی پارێزه‌‌‌ری نیشتمان، هه‌‌‌ڵو به‌‌‌رزه‌‌‌فڕه‌‌‌کانی کوردستان رۆڵه‌‌‌ دڵسۆزه‌‌‌ پاک و بێ گه‌‌‌رده‌‌‌کانی سازمانی خه‌‌‌بات به‌‌‌گژ دژمندا ده‌‌‌هاتنه‌‌‌وه‌‌‌. هه‌‌‌ر له‌‌‌و پێوه‌‌‌نده‌‌‌دا، ته‌‌‌شکیلاتی بۆکانی سازمانی خه‌‌‌بات ی کوردستانی ئێران به‌‌‌ رێبه‌‌‌رایه‌‌‌تیی مامۆستا سه‌‌‌ید عه‌‌‌بدوللا ئارام ده‌‌‌ورێکی کاریگه‌‌‌ر و به‌‌‌رچاوی هه‌‌‌بوو له‌‌‌ وشیار کردنه‌‌‌وه‌‌‌ی زیاتری جه‌‌‌ماوه‌‌‌ر و رووبه‌‌‌رووبوونه‌‌‌وه‌‌‌ی هێزه‌‌‌ سه‌‌‌رکوتکه‌‌‌ره‌‌‌کانی رژیم و خۆفرۆشان له‌‌‌ ناوچه‌‌‌ی بۆکان. مامۆستا سه‌‌‌یدعه‌‌‌بدوڵڵا ئارام له‌‌‌ گه‌‌‌ڵ ئه‌‌‌وه‌‌‌ی ئه‌‌‌ندامی کومیته‌‌‌ی ناوه‌‌‌ندی سازمان و به‌‌‌رپرسی ته‌‌‌شکیلاتی بۆکان بوو، له‌‌‌ هه‌‌‌مان کاتدا له‌‌‌ مه‌‌‌یدانی نه‌‌‌به‌‌‌رد له‌‌‌ به‌‌‌رانبه‌‌‌ر دژمنی غه‌‌‌داردا له‌‌‌ هیچ سڵی نه‌‌‌ده‌‌‌کرده‌‌‌وه‌‌‌، هه‌‌‌روه‌‌‌ها له‌‌‌ پاریزگاری له‌‌‌ سازمانی خه‌‌‌بات له‌‌‌ به‌‌‌رانبه‌‌‌ر نه‌‌‌یاران دا فیداکاری ده‌‌‌کرد و له ‌کاتی رووبه‌‌‌رووبوونه‌‌‌وه‌‌‌دا پێشه‌‌‌نگی هێرشبه‌‌‌ران بوو. تێکۆشه‌‌‌ران و شه‌‌‌هیدانی وه‌‌‌ک ماموستا سه‌‌‌ید عه‌‌‌بدوڵڵا ئارام، شه‌‌‌هید مام ئیسماعیل سلیمانزاده، شه‌‌‌هید کاک عوسمان عه‌‌‌بو و شه‌‌‌هید کاک محه‌‌‌مه‌‌‌د شینانی، شه‌‌‌هید کاک سادق زندی، شه‌‌‌هید حوسین ساحبنه‌‌‌زه‌‌‌، شه‌‌‌هید کاک مه‌‌‌حممه‌‌‌د خالیدی و ده‌‌‌یان شه‌‌‌هیدی خۆشه‌‌‌ویست و قاره‌‌‌مان به‌‌‌خوێنی پاکیان سه‌‌‌نه‌‌‌دی حه‌‌‌قانییه‌‌‌ت و ره‌‌‌وایی سازمانی خه‌‌‌بات و جولانه‌‌‌وه‌‌‌ی ئازادیخوازیی کوردستانیان مۆر کرد و به‌‌‌ خۆراگرییان له‌‌‌ به‌‌‌رانبه‌‌‌ر نه‌‌‌ویستانی سازمان و پاوانخوازاندا وێستان و سه‌‌‌نگه‌‌‌ریان به‌‌‌رنه‌‌‌داو پاریزگاریان له‌‌‌ بوونی سازمان ده‌‌‌کرد. داخ و هه‌‌‌زاران داخ، ماموستا سید عه‌‌‌بدولا ئارام و هاوڕێیانی له‌‌‌ شانزده‌‌‌ی خاکه‌‌‌لێوه‌‌‌ی ساڵی ١٣٦١ له ‌دوای ئه‌‌‌وه‌‌‌ی خۆفروشێک شوێنی مانه‌‌‌وه‌‌‌یان به‌‌‌ هێزه‌‌‌کانی رژیم راده‌‌‌گه‌‌‌یێنێ، ده‌‌‌که‌‌‌ونه‌‌‌ ئابڵوقه‌‌‌ی دژمنه‌‌‌وه‌‌‌و له‌‌‌گه‌‌‌ڵ ئه‌‌‌وه‌‌‌ی مقاومه‌‌‌ت و ئازایه‌‌‌تێیکی که‌‌‌م وێنه‌‌‌یان نیشان دا و ژماره‌‌‌یێکی به‌‌‌رچاو له‌‌‌ هێزه‌‌‌کانی رژیمیان به‌‌‌ سزا گه‌‌‌یاند، تێکه‌‌‌ڵ به‌‌‌ کاروانی شه‌‌‌هیدانی پڕ رێبواری ئازادیخوازی و سازمانی خه‌‌‌بات ی کوردستانی ئێران بوون.هه‌‌‌زاران سلاو له‌‌‌ رۆحی پاکی شه‌‌‌هید ماموستا سه‌‌‌یید عه‌‌‌بدوڵڵا ئارام و هاوڕێیانی شه‌‌‌هیدانی یه‌‌‌کشه‌‌‌وه‌‌‌ و تێکڕای شه‌‌‌هیدانی سازمانی خه‌‌‌بات و شه‌‌‌هیدانی کوردستان.لێرەداو بەبۆنەی ساڵڕۆژی شەهید بوونی مامۆستا سەیید عەبدوڵڵا ئارامی سەرکردەو شەهیدانی یەکشەوەی بۆکان، دروود دەنێرم بۆ ڕۆحی پاکیان و ژیان و تێکۆشانی ئەو شەهیدە سەربەرزانەمان کردۆتە چۆڵەچرای رێگەی خەبات و تێکۆشانمان.


 


2 ساڵ و 7 مانگ و 14 ڕۆژ و 3 کاتژمێر و 48 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

له‌یادی شەهید بوونی مامۆستا ئارام و هاورێیانیدا

له‌یادی شەهید بوونی مامۆستا ئارام و هاورێیانیدا



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن