خەبات مێدیا: بە پێی هەواڵەکان لە ناوخۆی ئێران، شەپۆلی حەوتەمی کۆڕۆنا بەڕێوەیەوە.
لە شاری تاران پێتەختی ئێران، ڕێژەی تووشبووانی کۆڕۆنا لە 2000گەیشتۆتە 3500کەس و ئەمە دەتوانێت دەستپێکی شەپۆلی حەوتەمی کۆڕۆنا لە ئێران بێت. لە شاری گیلان لە باکووری ئێران ڕێژەی تووشبوان چوارهێندە زیادی کردووە. لە شاری نەیشابور دوو هێندە و شار و شارۆچکەکانی یەزد لە دۆخی سووردان و زۆربەی شارەکانی دیکە لە دۆخی زەرددایە.
ڕێکخراوی موجاهدینی خەلقی ئێران لە ڕاگەیندراوێکدا کە ڕۆژی هەینی 19ی خاکەلێوە بڵاوی کردۆتەوە، ڕایگەیاند کە لە ڕێژەی قوربانیانی کۆڕۆنا لە 547شار زیاتر لە 530هەزار کەسە. ئەم ڕێژەیە لە شارەکانی پارێزگای سنە 8647کەس، لە کرماشان 9879کەس، لە ئیلام 5053کەسە ولە شارەکانی دیکەی کوردستان و ئێران بە شێوەیەکی بەرچاو پەرەی سەندووە.
هەروەها لە پارێزگای ئیسفەهان 36930کەس، لە قوم 14055کەس، لە لورستان 17140کەس لە هورموزگان بە 8745کەس و لە هەمەدان 9873کەس و لە یەزد گەیشتۆتە 8703کەس.
ئەم ڕێژەیە لە پارێزگای سیستان بەلوچستان گەیشتۆتە 14495کەس.