خەبات میدیا: لە حاڵێکدا کە مەجلیسی ڕژیمی ئاخوندی خەریکی بەرز و نزم کردنی چۆرتکەکانی باڵباڵێنە بۆ لێپرسینەوەی وەزیرانی ئابووری ئاخوند ڕەئیسیە و لە لایەن کەسانی چواردەوری خۆی لە فشاردایە، بەرجام بە هەڵپەسێراوی ماوەتەوە و لە نێوان زەوی و ئاسماندایە، گەمارۆکان خەزێنەکانی خامنەیی بەتاڵ کردووە. هەڵاوسان بەشێوەیەکی سەر سووڕ هێنەر زیادی کردووە و خەڵک تەنانەت ناتوانن لە پارەی یارانەکان دوو سەتڵ ماست بکڕن. بێکارانی ملیۆنی لە شەقامەکان سەر لێشێواون و هەزار و یەک جۆر بەڵا و زیان دەوری منداڵانی بێ سەرپەرەستی تەنیوە. چی دیکە کەس نازانێت ئابووری لە ڕژیمی ئاخوندی بۆ چ ئاڕاستەیەک دەڕوات و لە کۆتاییدا ئەم دۆخە بەکوێ دەگات.
یەک دەیە بۆ دواوە:
هەموو ئابووری ناسانی ڕژیمی ئێرانیش لەسەر ئەوە هاوڕان کە بە هۆی سیاسەتەکانی دژ بە گەشە کردن لە دەیەی 90 وەها قەیرانگەلێکی نا عیلاج تووشی ئابووری ئێران بووە، کە چاوەڕوان ناکرێت بتوانرێت تەنانەت بە چاکسازی پێکهاتەیش هیوایەک بۆ دروست بوونەوەی ئەو دۆخە کە هیچ تەنانەت بگەڕێتەوە بۆ سەرەتای دەیەی 90یش.
جێی ئاماژەیە کە لە ئێران ئابووری ئەولەویەت نیە، چونکە بوارەکانی ئابووری گرینگی پێ نادرێت ، ئەوەش بۆ ووڵاتێک کە داهاتی سەرانەیی لە 10ساڵی ڕابردوو دا یەک سێیەم بووە و هەموو ڕۆژێک گەمارۆ واتە دروست نەبوونی هێڵی ئاسنی خێرا، جادەی ئیستاندار و یان ناوەندی وزەی پێش کەوتوو، یان مەکتەبە بێ خزمەتگوزاریەکانی نێو گوندە دوورەدەستەکان.... کاتێک ئابووری ئەولەویتە کە پارەکان بۆ هەموو ئێرانیەکان بێت و بۆ خزمەتی ئێرانیەکان خەرج بکرێت.
داهاتە نەوتیەکان هەتا ساڵی 1410
لەوانەیە هەتا ئێستا هیچ کەسێک درکی بە قووڵایی وەرگیرانی پووڵی نەوت و گازی خەڵکی ئێران لەلایەن ڕژیمی ئاخوندی نەکردبێت. لەم 40ساڵە زیاتر لە 1٠ 5ترلیۆن دۆلار نەوت و باقی بەرهەمە دەرهێنراوە کان فرۆشراون و بەرهەمەکەی چووتە سەر حیسابی خامنەیی و سپای تیرۆریستی پاسداران و ئەوە بۆتە هۆی ملیاردێر بوونی مناڵەکانیان لە حاڵێک دا کە لانیکەم 35لەسەدی خەڵکی ئێران لە ژێر هێڵی هەژاریدا دەژین، بەڵام داهاتوی ئەم سەرچاوە دزراوانە لەلایەن خامنەیی لەهەموو کاتێک تاریکترە. وەحید شەقاقی شارەزای حکومەتی دەڵێت: ئێران لە سەرەتای شۆڕشی گەلانی ئێران هەتا ئەوڕۆ زیاتر لە 1٠ 5ترلیۆن دۆلار نەوتی فرۆشتووە. بەشێکی بەرچاو نزیک بە نیوەی داهاتەکان لەم داهاتە نەوتیانە تەنیا لە دوای ساڵەکانی 84 هەتا 92 دروست بوون. ئەگەر ئێران بە جێگای بەفیڕۆدانی ئەم سەرچاوانە، داهاتە نەوتیەکانی خۆی خەرجی سەرمایەگوزاریەکانی شیاو و بەجێ بکردایە، لە ڕەشبینترین کات دا لە سندووقی سامانی ئێرانیەکان نزیک بە 3ترلیۆن دۆلار داهاتی بۆ دەگەڕایەوە . بەڵام ئێران سەرچاوە نەوتیەکانی خۆی زۆر بە هەرزان دەفرۆشێت.
شایەنی باسە کە کڕیارانی نەوت بیر لە خۆنەبەستنەوە دەکەنەوە و هەتا ساڵی 2030 زاینی کارەکانیان بە ئاکام دەگات. و ئەوە بووەتە هۆی زەنگی ئاگادار کردنەوە بۆ ووڵاتانی بەرهەم هێنەری نەوت وەکوو ئێران. ئەمە لە حاڵێک دایە کە بەهۆی گەمارۆکان، وەبەر هێنان لەم بەشە کەمی کردووە و نرخی هەڵکشانی پێک هێنانی سەرمایە لە دەیەی 90 گەیشووەتە کەمتر لە 5 لە سەد. نێوەنجی هەڵاوسان لەم دەیە دا گەیشتووتە 24 لەسەد و هەڵکشانی ئابووریش گەیشتووەتە سفر لە سەد.
هەڵاوسان لە ئێران، لە کۆتایی ساڵی 1400گەیشتۆتە 40٠«2 .
ڕێژەی هەژاری لە پارێزگاکانی مازەندەران، ئازەربایجانی ڕۆژهەڵات، زەنجان، خوراسانی باکوور و کرمان گەیشتۆتە 52لەسەد و لە دۆخی نارنجیدایە، کە لە ئەگەری بەرزبوونەوەی ڕێژەی بێکاری و هەڵاوسان، ئەم پارێزگایانە دەکەونە دۆخی خراپترەوە.
بە پێی ئاماری فەرمی ناوەندی ئاماری، بەرزترین ڕێژەی هەڵاوسان لە پارێزگای کوهگیلویە و بۆیرئەحمەد بە ڕێژەی 48٠«2لەسەدە و بەرزترین ڕێژەی بێکاری لە پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوایە.
هەروەها لە ساڵی ڕابردوو 2600منداڵی کار تەنیا لە شاری تاران دەستنیشان کراون. و 80لەسەدی ئەم منداڵانە خاوەن ناسنامەی ئێران نین و لە وڵاتانی دراوسێ هاتوون. 28لەسەدی ئەم ڕێژەیە کچان و 72لەسەدی کوڕن.
ئەگەر قەیرانەکانی ژینگەیی و وشکەساڵیەکان و نەبوونی ئاو و زەویە بێ هێزە کشتو کاڵیەکانیش حیساب بکەین چی دیکە دەمنێت؟
لەوە بگەرێین کە هەر دەوڵەتێک هاتۆتە سەرکار تەنیا شانازی ئەوە بووە کە توانیویەتی بە قەرز و قۆڵە حەقدەستی کارمەندان و خانە نشینان و لە دوای تێپەڕینی چەند ڕۆژ دوای وادەی خۆی بدات.