خەبات مێدیا: رۆژی دووشەممە 22ی خاکەلێوەی 1401ی هەتاوی، حاجی ئەحمەدی شەمامی کەسایەتی دیاری گوندی بڵەسەن و کێوی بڵۆ و ناوچەی بانە، بە هۆی نەخۆشیەوە کۆچی دوایی کرد.
حاجی ئەحمەدی شەمامی کەسێکی کوردپەروەر و کۆمەڵایەتی ناوچەی بانە بوو کە هەر لە سەرەتای شۆرشی گەلانی ئێرانەوە چەکی هێزی پێشمەرگەی بەرگری بۆ پارێزگاری لە نیشتمان هەڵگرت و لە ریزی هێزی بەرگری سازمانی خەباتدا خزمەتی بە نیشتمان و ماف و ئازادیەکانی کورد کرد. حاجی ئەحمەد شەمامی کەسێکی شۆرش خۆشەویست و دۆستی هێزی پێشمەرگەی سازمانی خەبات بوو و لە چەندین قۆناغدا هاوکار و پشتیوانیان بووە.
لەماوەی چل ساڵی رابردوودا حاجی ئەحمەد پێبەند بە باوەڕە نیشتمانی و تەشکیلاتیەکانی مایەوە و بووە کەسێک جێی باوەڕ و متمانەی کۆمەڵانی خەڵک و لە زۆربەی کۆڕ و کۆبوونەوەکاندا دەوری گرینگ و کۆکەرەوەی دەبینی.
بەبۆنەی کۆچی دوایی حاجی ئەحمەدی شەمامی سەرەخۆشی لە خانەوادە، کەس و کار، خەڵکی گوندی بڵەسەن، کێوی بڵۆ و ناوچەی بانە بە گشتی دەکەین.
خوا بیخاتە بەر رەحمەت و دلۆڤانی خۆیەوە و بەهشتی بەرینی بە نەسیب بکات.
إنا لله وإنا إلیه راجعون