پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

برای ئەندامێکی سازمانی خەبات کۆچی دوایی کرد

برای ئەندامێکی سازمانی خەبات کۆچی دوایی کرد

خەبات مێدیا: رۆژی سێ شەممە 23ی خاکەلێوەی 1401ی هەتاوی، سەروان محەمەدی لە تەمەنی 34 ساڵیدا بەهۆی نەخۆشی لە شاری بانە کۆچی دوایی کرد.
سەروان محەمەدی برای شۆرش خەبات ئەندامی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران لە دوای ساڵێک نەخۆشی درێژخایەن بەداخەوە کۆچی دوایی کرد.
بەبۆنەی کۆچی دڵتەزێنی سەروان محەمەدی سەرەخۆشی بە کاک شۆرش خەبات و خانەوادە و تێکڕای کەس و کار لە شاری بانە رادەگەیەنین و لەو خەمەدا خۆمان بە شەریک و هاوبەش دەزانین و داوا لە خوای گەورە دەکەین کۆچکردوو بخاتەبەر رەحم و بەزەیی خۆی و سەبر و خۆراگریش بە خانەوادە، کەس و کار و دۆستانی ببەخشێ.
إنا لله وإنا إل٠Šه راجعون


2 ساڵ و 7 مانگ و 8 ڕۆژ و 22 کاتژمێر و 25 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

برای ئەندامێکی سازمانی خەبات کۆچی دوایی کرد

برای ئەندامێکی سازمانی خەبات کۆچی دوایی کرد



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن