خەباتمێدیا:ناوەندی مافی مرۆڤی نێونەتەوەیی دەڵێت زیندانەکانی ئێران بووەتە ژووری چاوەڕوانی مەرگ بۆ زیندانیەکان
ناوەندی مافی مرۆڤی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ڕاپۆرتێکی بەدواداچوونی نوێی خۆیدا بەناوی ژووری مەرگ، مەرگگەلێک بەهۆی نەبوونی چاودێری پزیشکی لە زیندانەکانی ڕژیمی ئێرانی خستۆتە بەر سەرەنج و هەندێک بابەتی کردووەتە بەڵگە کە نیشاندەری ئەوەیە چۆن بەرپرسانی زیندانەکان ڕێگرن لە گواستنەوەی زیندانیە نەحۆشەکان بۆ بەشی چارەسەری خێرای خەستەخانە و دەستیان لە مردنی زیندانیەکاندا هەیە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە کە ڕۆژی سێ شەممە 12ی خاکەلێوە بڵاو کراوەتەوە، بەرپرسانی زیندانەکانی ئێران بە نەهێشتنی دەست پێڕاگەیشتنی زیندانیە نەخۆشەکان بۆ بەشی چاودێری پزیشکی خێرا و خۆ لادان لە جێبەجێ کردنی بەدواداچوونەکان لەسەر مردن و شێوەی مردنی زیندانیەکان هۆکاری مردنی زیندانیانن.
هەر لەسەر ئەو بابەتە دیانا ئەلتحاوی، جێگری ئۆفیسی ڕۆژهەڵاتی ناوین و باکووری ئافریقا، لێبوردنی نێونەتەوەیی لەسەر دۆخی زیندانەکانی ئێران دەڵێت:
کەمتەرخەمی تۆقێنەری بەرپرسانی ڕژیمی ئاخوندی بۆ گیانی مرۆڤەکان بە کردەوە زیندانەکانی ئێرانیان کردووەتە ژووری چاوەڕوانی مردن بۆ زیندانیەکان و بوونەتە هۆکاری گیان دانی ئەو کەسانەی نەخۆشیەکانیان بەشێویەکی ئاسان دەرمان دەکرێت.
ناوبراو هەروەها باسی لەوە کردووە کە ئەو مردنانەی لە ناو زیندانەکان ڕوویانداوە، لە ئاکامی ڕێگری بە ئەنقەست و خۆسەرانەی بەرپرسانی ناو زیندانەکانە.
شایانی باسە کە نەبوونی بەدواداچوونی تەندروستی بۆ زیندانیەکان و بەرێکردنیان بە بێ مافی وەرگرتنی دەرمان، بووەتە ئامڕازێک بۆ شکەنجەی زیندانیە سیاسیەکان. هەر لەسەر ئەم بابەتە ژومارەیەکی زۆر لە زیندانیە سیاسیەکان لە مافی دەرمان و چارەسەر کردن بێبەش کراون.
ڕاپۆرتی لێکۆڵینەوەی ڕێکخراوی لێبووردنی نێونەتەوەیی وردەکاری لەسەر مردنی 92 پیاو و چوار ژنی لە 18پارێزگا و 30زیندان لە سەرتاسەری ئێران لە ژانویەی 2010 بەم لاوە تاوتوێ کردووە.
لەم ڕاپۆرتەدا ناوی ئەو زیندانیانە هاتووە کە بەهۆی کەمتەرخەمی و ڕێگریکردنی بە ئەنقەستی بەرپرسانی زیندانەکان گیانیان داوە.
1شکوڕوڵڵا جەبەلی.
2ئیبراهیم جەوهەری.
3مێهدی نەریمانی.
4مرعان خموو.
5ئەحمەد ئامووختە.
6حوسەین عەتری.
7عەبووزەر قودسی.
8ڕەزا مەلەک ڕەزایی.
9غوڵامڕەزا توپراق قەڵا.
10سەجاد جەماڵیفەرد.
11عەبدوولنەبی سارسی.
12قوربانعەلی میر ئیسماییلی و 84کەسی دیکە لەوانە ساسان نیک نەفەس، بێهنام مەحجووبی.
هەروەها گیتی حاج ڕەحیمی، ئەکرەم ڕەحیمی، فاتمە عەلیزادە، شیوا فکرێ و نەوبەخت سەحراییش کە ئەمانەش هەر بەو هۆیەوە لە ناو زیندانەکانی ئێران گیانیان داوە و ئەمانەش هەر لە ڕاپۆرتی ناوەندی لێبوردنی نێو نەتەوەیی ناویان هێنراوە.
دوایین قوربانی ناو زیندانەکانی ڕژیمی ئاخوندی کە هەر بەو هۆیەوە کە ئەویش وەکوو ئەو چەند زیندانیەی دیکە گیانی دا، بێکتاش ئابتین بوو. ئەم نووسەر، شاعیر و دەرهێنەرە لە ناو زیندان بە هۆی تووش بوون بە نەخۆشی کۆڤید 19 لە زیندانی ئەوینی تاران و بەهۆی نەبوونی خزمەتگوزاری و کەمتەرخەمی بەرپرسانی زیندان گیانی دا.