پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

گەڵاڵەی بەربەست دروست کردن لە سەر ئینتەرنێت لە ژێر ناوی پارێزراوی دونیای مەجازی

گەڵاڵەی بەربەست دروست کردن لە سەر ئینتەرنێت لە ژێر ناوی پارێزراوی دونیای مەجازی

رێناس فەلەکی

ماوەی چەند سالێکە گەڵاڵەێکی سەرکوتکەرانە لە لایەن دەزگا ئەمنیەتی و بە ناو دەزگای یاسا دانانی رژیمی ئاخوندی و تەنانەت لە بەرزترین ئاستی هێز، واتە لە لایەن خامنەییەوە موناقەشە و قسەی لەسەر ئەکرێ‌ وبە هاتنی رەئیسی سەرۆک کۆماری ناسراو بە جەلادی مێژوو باسەکان لە سەر ئەو گەڵاڵەیە دووبارە گەرم بۆتەوە و لە ماوەی رۆژانی رابردوو لەسەر هێنانەوی ئەو گەڵاڵەیە بۆ ناو مەجلیس دەنگدان کرا و بە زۆرینەی دەنگ بڕیار درا گەڵاڵەی بەربەست دروست کردنی سەر ئینتەرنێت لە مەجلیس قسەی لەسەر بکرێ‌، ئەوە لە کاتێکدا بوو کە پێشتر لە سەحنی مەجلیس رادەستی کۆمیسیۆنی ئەمنییەتی مەجلیس کرابوو و بریار بوو ئەوان لە پاش هەلسەنگاندن بریاری لەسەر بدەن.ئەو سەر لێشێواوی و ئاڵۆزیە لە بریار و ساخنەبوونەوە لەسەر پەسەندکردن یان رەت کردنەوەی گەڵاڵەکە پێوەندی بە هەستیاری و لێکەوتەکانی دوایی هەیە و دەسەڵات لە دوو رێیانی قازانج و زەرەرەکانی بە جیددی گیری خواردووە و هاوکات کە ئەزانن بوونی ئینتەرنیت و ئاڵ و گۆڕی ئازادانەی زانیاری چەند کاریگەری نەرێنی هەیە بۆ سەر دەسەلات لە بەرانبەریشدا ئاوا ئاگادارن لە نەبوونی ئینتەرنیت چەندە زەرەرمەند ئەبن.لەکاتیکدا دا لە ئاستی نیونەتەوەیی و لە وەڵاتە دیمۆکراتییکەکان بوونی ئینتەرنیت خێرا و بێ بەرانبەر وەک مافێکی سەرەتایی هاووڵاتیان تەماشا ئەکرێ‌ و دەوڵەت خۆی بە ئەرکدار ئەزانێ‌ لە هەمبەر ئاسانکاریی لەو خزمەتگوزاریە دا، ئەبینین دەسەلاتی دیکتاتۆری ئاخوندی ئینتەرنێتی لێ بۆتە مۆتەکە و بە دژمنی سەرەکی خۆی ئەزانێ‌. بێ گومان سرۆشتی هەموو نیزامێکی دیکتاتۆر بەمجۆرەیە کە مانەوە و بەردەوامی خویان لە کەشی توندی ئەمنیەتی و سەرکوت و پێشگرتن لە جوڵەی زانیاریی و ئازادی ئەندێشە و بیرکردنەوە و زانین و فێر بوون ئەبینن و ئەوەندە بێ متمانەن بە سیستەم و دەسەڵاتەکەیان و لە ئاستی بەرزی نامەشروع بوونی خویان ئەوەندە دڵنیان کە دەیانهەوێ‌ لە رێگەی ئەو بەربەست دروست کردنانە پێش بە تەقینەوەی ناڕەزایەتی جەماوەری وەزاڵە هاتوو بگرن . نابێ لە بیرمان بچێ بەشێکی بەرچاو لە چوونە پیشەوەی ناڕەزایەتییەکانی بەهاری عەرەبی لە رێگەی ئینتەرنیت و ئاڵوگۆڕی زانیاری ناو دونیای مەجازیی بوو و ئەوە ئەو راستیەیە خەوی لە چاوی خامنەیی و باقی دەسەڵاتدارە دیکتاتۆرەکانی رژیمی ئاخوندی  زڕاندووە.گەڵاڵەی بەربەست کردنی ئینتەرنێت بە عەمەلی دوو بەرەی موافق و ناڕازی لە ناو خودی دەسەڵاتدا دروست کردووە و لایەنگرانی پەسەند کردنی ئەو گەڵاڵەیە بە هەست کردن بە مەترسیەکانی ئازادی ئالوگۆری زانیاریی و بیر و ئەندیشە ترسی ئەوەیان هەیە ناڕەزایەتییەکانی ناو کومەڵگا بەرەو تەقینەوەی زیاتر بچی و جوڵانەوەێکی ناڕەزایەتی بەربەرین دروست بکات و لە رەهەندی ئەمنیەتی و ترسی نەمانی دەسەڵاتیان خوێندنەوەی بۆ ئەکەن و لەبەرانبەریش دا بەرەی ناڕازی باس لەوە ئەکەن کە بەشێکی بەرچاو لە کار و کاسبی خەڵک لە ڕێگەی ئینتەرنێتەوەیە و ئەو گەڵاڵەیە خوی زیاتر کەلێنەکان بەرفراوان ئەکاتەوە و دۆخی خەڵک بەرەو خراپی زیاتر ئەچێ و لە ئاکامدا ناڕەزایەتی ناو کۆمەڵگا پەرە پێ ئەدا. لە لایێکی ترەوە بەشێک لە زیانەکانی ئەو گەڵاڵەیە خودی دەسەلاتیش دەگریتەو و بە پێی خودی سەرچاوەکانی دەسەڵات لە ناڕەزایەتیەکانی خەزڵوەری 1398 کە ئینتەرنێت لە لایەن دەسەڵاتەوە  بچرا زیاتر لە 1 میلیارد زیانی ئابووری بەدەسەلات گەیاند.ئەوەی کە ئێستا دەیبینین ڕژیم بە شاراوە و شێنەیی وا خەریکە ئەو گەڵاڵەیە لە ڕێگەی بەرزکردنەوەی نرخی ئینتەرنێت لە ئیران بۆ دووبەرانبەر و دابەزاندنی خێرایی ئینتەرنیت بەڕێوە ئەبات و گومان ئەکرێ‌ کە ئەوە وەک تاقیکاری و زانینی دژکردەوەی خەڵک لە ڕاست ئەو پرۆژە سەرکووتکارییە ئەکەن و لە نەبوونی هیچ دژکردەوەیکی ئەوتۆ لە داهاتوو دا پرۆژەکە ئاشکرا و عەمەلی ئەکەن. ئەوەی راستی بێ ئەو جۆرە پرۆژانە ناتوانێ‌ رێگەی زانین و تێگەیشتنی کۆمەڵگا بگرێت و خەڵکی ئێران هەموو راستییە تاڵەکانیان بۆ ئاشکرا بووە و بە جوانی لەوە ئەگەن هەر رۆژیک ئەو دەسەڵاتە لەسەر کار بمینێتەوە خەسارەتی قەرەبوونەکراوە لە خەڵک ئەکەوێ‌ و ئەو ڕژیمە لەو پەڕی نەزانینەوە ئەیهەوێ‌ لەسەردەمی پێشکەوتن و پێوەندییەکان و زانست دا گەڵاڵەێکی لەم چەشنە جێبەجێ‌ بکات و ئەگەر ئینتەرنێتی ئازادیش نەمینێ‌ لە ئیران ئەوە بێگومان رێگەی تر و یەک لەوان  ئینتەرنێتی ماهوارەیی کە لە ئێستادا لە وەڵاتی ئۆکراین جێبەجێ‌ ئەبێ، ئەتوانێ‌ ئەو پرۆژەیەی دەسەڵات پووچەڵ بکاتەوە.بۆیە هیچ گومانی تێدا نییە دەسەڵاتی ئاخوندی ناتوانێ لە ڕێگەی ئەو بەربەست و پرۆژە سەرکوتکەرانەیە پێش بە جوڵەی زانیاری و پێش کەوتن و زانست و ئازادییەکانی مرۆڤ بگرێت و دواجار مەحکوومە بە پێمل بوونی ئیرادەی لەشکان نەهاتووی کۆمەڵانی خەڵک و کۆتایی هاتن بە دەسەلاتی دیکتاتۆرانەی.


2 ساڵ و 7 مانگ و 6 ڕۆژ و 9 کاتژمێر و 15 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

گەڵاڵەی بەربەست دروست کردن لە سەر ئینتەرنێت لە ژێر ناوی پارێزراوی دونیای مەجازی

گەڵاڵەی بەربەست دروست کردن لە سەر ئینتەرنێت لە ژێر ناوی پارێزراوی دونیای مەجازی



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن