رۆژی یەکشەممە 28ی خاکەلێوەی 1401 کەسایەتیەکی خۆشناوی شاری سەقز کۆچی دوایی کرد. مامۆستا مەلا سەیید مەحێدینی قوڕەیشی، مامۆستای ئایینی و هەڵسووڕاوی سیاسی کە لەماوەی تەمەنی خۆیدا بە هۆی فکری ئازادیویستی چەندین جار تووشی زیندان و دوورخرانەوە بوو و لە لایەن ڕژیمەوە بە کەسێکی نەیاری دژی شۆڕش ئەناسرا ،ماڵئاوایی لەژیان کرد . مامۆستا پێوەندییەکی نزیکی لە گەڵ مامۆستا شێخ جەلالی حوسێنی نەمر دامەزرێنەری سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران و هەروەها مامۆستا شێخ عێزەدینی برای هەبوو.
بەو بۆنە خەمناکەوە پرسە و سەرەخۆشی لە کەس و کاری مامۆستا سەیید مەحێدین دەکەین و لە خوا داواکارین رۆحی کۆچکردوو بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و سێبووری خزم و کەس و کاری بێ.
انا اللە و انا الیە راجعون