شه‌ممه‌ 

3 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

کۆڵبەرێک لە سنوری سەردەشت کوژرا

کۆڵبەرێک لە سنوری سەردەشت کوژرا

خەباتمێدیا:کۆڵبەرێکی خەڵکی سەردەشت لەلایەن هێزە ترۆریستییەکانی سەر سنوور کوژرا.بە پێی سەرچاوەی هەواڵەکان،ڕۆژی دووشەممە ٢٩ی خاکەلێوە،کۆڵبەرێک بە ناوی "سلێمان ئیبراهیم زادە" تەمەن ٣٧ ساڵ خەڵکی گوندی "بنوخلف" سەر بە شاری سەردەشت لە کاتی کۆڵبەری لە سنوری "بیتۆش"بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ترۆریستییەکانی سەر سنور کوژرا.جێی باسە کە ناوبراو خێزاندارەو خاوەنی یەک منداڵە و هەروەها لە شەوی ڕابردوودا لانیکەم ١٢ کۆڵبەر لە سنوری "نەوسودی" سەر بە شاری کرماشان بە ناوەکانی "ساسان خانی"،"سەعدوڵا حوسەینی"،"نامدار حوسەینی "،"موبین مورادی"،"وزیر موستەفایی"،"عەبدوڵا ساسلی"،"مەحمود تاوگوزی"،"حەبیب"،"مەهدی" و "زانیار ڕەحمانی" لە لایەن هێزەکانی سەر سنور بریندار کراون.


2 ساڵ و 7 مانگ و 4 ڕۆژ و 3 کاتژمێر و 36 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

کۆڵبەرێک لە سنوری سەردەشت کوژرا

کۆڵبەرێک لە سنوری سەردەشت کوژرا



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن